وەكو گرووپی گەنج بۆ شانۆ ساڵانە ئێمە كارنامەو پەیڕەو و پرۆگرامی خۆمان وەك پڕۆژەیەك دەخەینەڕوو، بۆیە پڕۆژەی (وێستگە)مان ئامادەكردووە، ئەمكارەی ئێمەش ئاسان نییە، چونكە ئەزموونێكە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش ئەنجام نەدراوە. پڕۆژەی وێستگە پڕۆژەیەكە كە لەسەر رێگا و قەبرستان ئەوكارە بكەین بەدرێژای شەقامی (60)مەتری بە بەشداربوونی هەموو ئەو ئەكتەرانەی كە ئەندامی گرووپی شانۆی گەنجن. كەواتە یەكەم كاری خۆمان بەئەزموون و داهێنانێكی تازە پێشكەش بكەین، ئەمەش وا لە ئێمە دەكات كاری باشتر ئەنجام بدەین بۆ خزمەتكردنی شانۆی كوردی. هەرچەندە كارێكی قورسە كە ئێمە ئەنجاممان داوە، بەڵام خوێندن و خۆ ئامادەكردنیش وایكردووە كە ئێمە زاڵ بین بەسەریدا، بەدرێژای شەقامی شەست مەتری پڕۆژەكە ئەنجام دەدرێت. پەنا بەخوا دڵنیاین كە سەركەوتنمان سەدا سەد نەبێت، گرنگ ئەوەیە توانیمان خۆمان لەقەرەی كارێكی وابدەین كەكەم لەدەرهێنەرانی دنیا بتوانن بەم كارانە هەڵبستن.
دەربارەی باری تەندروستیشی كارۆخ ئیبراهیم حەكیم وتی: ئێستا باری تەندروستیم زۆر جێگیر نییە، بۆیە بەردەوام سەردانی پزیشكەكان دەكەم بۆ ئەوەی ئاگادار بم، بەڵام ئەمە نەبووەتە رێگر لەبەردەمم بۆ ئەوەی بەردەوام نەبم لە كار كردن، ئەمەش مایەی خۆشحاڵییە بۆ من، چونكە بە كار كردن دەروونم دەحەسێتەوە، كەسێكم هیچ كاتێك حەز لە دانیشتن و وەستان ناكەم ئەگەر وەك پێویستیش كارم نەكردبێت، ئەوا تەندروستیم رێگای پێ نەداوم.