مەیسا بەرهەمهێنەرە سعودییەكان توڕە دەكات
ئەم هەنگاوەی مەیسا بووە هۆی توڕەبوونی بەرهەمهێنەرە سعودییەكان كە بەردەوام لە ركابەرێتیدان لەگەڵ یەكتری و لەگەڵ وەزارەتی راگەیاندنی سعودی بۆ دەستكەوتنی ئەمجۆرە كارانە و پێیانوایە ئەوان لە وەزارەت لە پێشترن بۆ ئەوەی مەیسا كاریان لەگەڵدا بكات، چونكە پێشتر دەربارەی ئەم بابەتە قسەیان كردووە، بەڵام نەكگەیشتبوونە هیچ رێككەوتننامەیەك.
كەچی وەزیری راگەیاندنی سعودی و مەیسا دوای گفتوگۆ كردن گەیشتنە رێككەوتننامەیەك و مافی ئەو كارە هونەرییەی كە بە نیازن ئەنجامی بدەن بە 7 ملیۆن خەمڵێنراوە و دیمەنەكانی لە چەند ناوچەیەكی جیاجیای سعودیە وێنە دەگیرێن و ئەم زنجیرەیەش لە نووسینی سارە علیوییە.