صەباح سەلامەتە و خۆی بۆ گــــــــۆرانییەكی نـوێ ئامادە دەكات

صەباح سەلامەتە و خۆی بۆ گــــــــۆرانییەكی نـوێ ئامادە دەكات
دوای ئەوەی خانمە گۆرانیبێژی لوبنانی صەباح ماوەیەك بەر لە ئێستا باری تەندروستی بەرەو خراپ بوون چوو و ماوەیەك لە نەخۆشخانە بێهۆش بوو، راگەیاندنكاری بەناوبانگی لوبنانی جۆ مەعلوف بە(mbc.net)ی راگەیاند ئێستا تەندروستی صەباح باشتر بووە و تەنیا چەند كاتژمێرێك لە نەخۆشخانە ماوەتەوە.
لەلایەكی دیكەوە صەباح بە یەكێك لە رادیۆكانی لوبنانی راگەیاند: تەندروستیم زۆر باشە و بە تەواوی چاك بوومەتەوە و ئێستاش خۆی بۆ گۆرانییەكی نوێ ئامادە دەكات، دەربارەی بارودۆخی سیاسی لوبنانیش صەباح وتی: من حەز لە سیاسەت ناكەم، بەڵام سیاسەتمەدارانی لوبنانم خۆشدەوێت و جیاوازی ناكەم لەنێوان هیچیان و رقم لە كەسیشیان نییە.
Top