ڤیـكتۆریـا و چـــــــارەسەرێكی سەیـر

ڤیـكتۆریـا و چـــــــارەسەرێكی سەیـر
ڤیكتۆریا بێكهامی هاوسەری یاریزانی بەناوبانگ دیڤێد بێكهام سەرسامی خۆی دەربڕی بەو بەرهەمە نوێیەی چارەسەركردنی قڵیشانی پێست و چارەسەركردنی چینی دەرەوەی پێست كە بەشێكی لە پاشماوەی باڵندەكان پێكهاتووە.

لەم بارەیەوە دۆستێكی نزیكی ڤیكتۆریا رایگەیاند كە هاوسوری بێكهام زۆر سەرسام بوو بە پێستی دەموچاوی هەندێك لە كچە ژاپۆنیەكان كاتێك سەردانی ئەم وڵاتەی كرد و پرسیاری كرد دەربارەی ئەو كرێم و ماكیاژەی بەكاری دەهێنن بۆی دەركەوت كە بەشێكی زۆری لە پاشماوەی باڵندەكانی دوورگەی كایۆشۆی ژاپۆنی پێكهاتووە و تێكەڵێكە لە ئاو و پۆدرەی برنج و خەرجی یەك دانیشتنی بەكارهێنانی ئەم جۆرە كرێمانە دەگاتە200 دۆلار، بۆیەش هەر كە ڤیكتۆریا گەڕاوە نیویۆرك یەكسەر كرێمێكی لەو شێوەی پەیدا كرد و خۆی و بێكهامی هاوسەری بەكاریانهێنا.
Top