راغیدە پشتگیری لە گرووپی 14ی ئادار دەكات و لەدواڕۆژی لوبنان دەترسێ

راغیدە پشتگیری لە گرووپی 14ی ئادار دەكات و لەدواڕۆژی لوبنان دەترسێ
بارودۆخی نالەباری سیاسی لە لوبنان وایكردووە كە راگەیاندنكار و هونەرمەندان و رۆشنبیرانیش بێنە نێو باسەكان و لایەنگری و دژایەتی خۆیان بۆ لایەنە پێك ناكۆكەكان دەرببڕن، یەكێك لەو راگەیاندنكارە ناودارانەی لوبنان كە بەم دواییە خزایە نێو ئەم ملمملانێیەوە، (راغیدە شەلهوب)ـە كە دەربارەی بارودۆخی سیاسی لوبنان دەڵێت: من پشتگیری لە گرووپی 14ی ئادار دەكەم، بەڵام ئەم پشتگیرییەم بەشێوەیەكی كوێرانە نییە، چونكە من چاو لە هەڵەی سەركردەكانی ناپۆشم، هیوادارم لوبنان لەم قەیرانە سیاسییەی ئێستا دەربازی ببێت كە وڵاتەكەمانی خستۆتە نێو گێژاوەیەك، بەڵام هیوادارم لەمەشدا گەلی لوبنانی سەربكەوێت، چونكە ئێمەی لوبنان هەر كە لەدایك دەبین هەوای ئازادی هەڵدەمژین.

راغیدە ترسی خۆی لە بارودۆخی ئێستای لوبنان نەشاردەوە و لە دیمانەیەكیدا لەگەڵ رۆژنامەی (الجریدە)دا دەڵێ: بارودۆخی ئێستا مایەی ترس و نیگەرانییە بۆ من و زۆریش لە دواڕۆژی وڵاتەكەم دەترسم بۆیە هەرچەندە من زۆر پەیوەستم بە وڵات و كەسوكارەكانمەوە، بەڵام زۆر جار بیر لە جێهێشتنی لوبنانیش دەكەمەوە بەهۆی ئەو بارودۆخە نالەبارە.
Top