مەها نەصار: رۆژئاواییەكان زیاتر قەدرم دەزانن

مەها نەصار: رۆژئاواییەكان زیاتر قەدرم دەزانن
مەها نەصار لە نمایشكاری جلوبەرگەوە ناسراو و دوای ئەوەی سەركەوتنی بەرچاوی بەدەستهێنا رووی لە كاری نواندن كرد، دەربارەی روو كردنە بواری نواندن دەڵێ: هەر لە سەرەتاوە هەوڵمدا خۆم تەنیا بە لایەنێكەوە نەبەستمەوە و ببم بە هونەرمەندێكی گشتی، بۆیە دەستم بە خوێندن كرد لە پەیمانگای هونەرەكانی شانۆ و وای لێهات گۆرانیشم دەوت، ئەمە جگە لەوەی لە بواری بالێش چەند كۆرسێكم خوێند.

دەربارەی جیاوازی نێوان دیزاینەری جلوبەرگی میسری و رۆژئاواییەكان مەها دەڵێ: دیزاینەرە رۆژئاواییەكان زیاتر لە میسریەكان دەزانن چۆن سوود لە تواناكانی من وەربگرن، زۆر بە وردی دەڕواننە سرووشتی دەموچاوم كە زۆر لە لاتینیەكانەوە نزیكە لەگەڵ پێوەرەكانی لەشم بۆیە حەز دەكەم كاریان لەگەڵدا بكەم، كەچی لەگەڵ میسریەكان خۆم بە نامۆ دەبینم، چونكە نمایشكارەكان باڵایان زۆر بەرز نییە، بەڵام هەست دەكەم لە میسریش ئەمە خەریكە دەگۆڕێت.
Top