لەبەر ناوبانگ كیرا لە مێردەكەی جیابۆوە

لەبەر ناوبانگ كیرا لە مێردەكەی جیابۆوە
ئەستێرەی سینەمایی بریتانی كیرا نایتلی پاڵەوانی فیلمی (<زا بایرتس أوف ژا كاریبیان>) دوای پێوەندییەكی پێنج ساڵی بە هاوڕێیەكەی جیابۆوە.

لەم بارەیەوە باوكی نایتلی بۆ رۆژنامەی (زە سەن)ی بەریتانی وتی: كییرا و رۆبێرت فریندی ئەكتەر و هاوڕێی جیابوونەتەوە دوای پێنج ساڵ لە پێوەندی، هەرچەندە جیابوونەوە زەحمەتە، بەڵام كیرا لەمەودوا گرنگی زیاتر بە كارەكانی خۆی دەدات.

بەپێی سەرچاوە نزیكەكان لە كیرا كە سەروەتەكەی بە 30 ملیۆن جونەیهی ئیسترلینی دەخەمڵێندرێت ئەو فشارە زۆرەی دەزگاكانی راگەیاندن لەسەر هەردووكیان درووستیان كردبوو هۆكارێك بوو بۆ تێكچوونی پێوەندییەكانیان، هەمان سەرچاوە ئەوەشی راگەیاند كە رۆبیرت زۆر رقی لەوەیە لەلایەن دەزگاكانی راگەیاندنەوە چاودێری بكرێت و خەریكی گرتنی وێنەكانی بن، بەڵام كیرا ئەمەی پێ ئاساییە و پێیوایە دەبێتە هۆی ئەوەی زیاتر ناوبانگ دەربكات، ئەمەش خۆی لەخۆیدا هۆكارێك بوو بۆ تێكچوونی پێوەندی نێوانیان بۆیە بڕیاریاندا جیا ببنەوە.
Top