كچە ئەكتەری ئۆكرانی میلا كۆنیس ئاشكرای كرد كە بۆ ماوەی چەندین ساڵ تەنیا بە یەك چاو دەیبینی، میلا بە گۆڤاری (كۆزموپۆلیتیان)ی ئەمریكی رایگەیاند: من تەنیا یەك چاوم دەیبینی بۆ ماوەی چەندین ساڵ و كەسیش بەمەی نەدەزانی، بەڵام دواتر لە رێگەی ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەكی سەركەوتوو هاوێنەیەكیان بۆ چاوم دانا و چاوم ئێستا دەبینێ.
شایەنی وتنە ئێستا میلا لە فیلمی (قازی رەش) رۆڵی پاڵەوان دەبینێت و بەم دواییەش لە ئەكتەری ئەمریكی مكۆلی كالكنی خۆشەویستی جیابۆوە.