ئەڵمانیا رێگە بە نمایش كردنی (دۆڵی گورگەكان- فەلەستین) نادات
كۆمپانیای (بڕا) كە بەرپرسە لە بڵاوكردنەوەی فیلمەكە سكاڵایەكی بەرز كردەوە بۆ دادگا دژی بڕیاری رێگە نەدان بەم فیلمە، دەزگاكانی راگەیاندنی ئەڵمانیاش بڵاویان كردەوە كە ئەم فیلمە دژایەتییەكی ئاشكرای ئیسرائیل و ئەمریكای تێدایە، لەلایەن خۆیانەوە حزبە سیاسییەكانی ئەڵمانیا رایانگەیاند كە نمایشكردنی ئەم فیلمە مایەی شەرمەزارییە، شایەنی وتنە ئەم فیلمە باس لە مامەڵەی ئیسرائیلییەكان دەكات لەگەڵ فەلەستینییەكان.
سەرچاوە ماڵپەڕی اخبار العالم