جۆلیان مۆر ئافرەتی ساڵی 2011

جۆلیان مۆر ئافرەتی ساڵی 2011
یانەی دراما لە زانكۆی هارڤاردی ئەمریكی كە ناسراوە بە (هاستی بۆدنگ تیاتریكالەر) رایگەیاند كە جۆلیان مۆری خانمە ئەكتەر هەڵبژاردووە بۆ خەڵاتی ئافرەتی ساڵی 2011 كە ساڵانە ئەم خەڵاتە پێشكەشی ئافرەتێكی دەكات.
هەر بەم بۆنەیەوە خەڵاتێكی تایبەتی پێشكەشی بە جۆلیان كرد لە هۆڵێكی حەرەمی زانكۆی ناوبراو، جۆلیان تا ئێستا رۆڵی پاڵەوانی بینیوە لە چەندین فیلمدا لەوانە (زە ئەزەر، كاتژمێرەكان، و فار فرۆم هیڤن، و منداڵەكان سەلامەتن) شایەنی باسە ساڵی رابردوو یانەی ناوبراو خەڵاتی ئافرەتی ساڵی پێشكەش بە ئان هاساوای كرد.
Top