مانۆ خه‌لیل باخچه‌كانی به‌هه‌شت ده‌باته به‌رلین
مانۆ خه‌لیل ده‌رهێنه‌ری رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌لێدوانێكدا راگه‌یاند: نوێترین كارم فیلمێكی دیكۆدراماییه‌و وه‌ك یه‌كێك له‌فیلمه به‌شداره‌كانی خولی ئه‌مساڵی فیستیڤاڵی سینه‌مایی به‌رلین هه‌ڵبژێردراوه.
مانۆ وتیشی: ئه‌م فیلمه له‌به‌شی چێژوه‌رگرتن له‌و فیستیڤاڵه‌دا نمایشده‌كرێت، روونیشیكرده‌وه كه ئه‌م به‌شه چه‌ند مه‌رجێكی بۆ فیلمه به‌شداربووه‌كان هه‌یه، ده‌بێت له‌ئاستێكی هونه‌ری به‌رزدا بێت، چاره‌سه‌ری بۆ پێكه‌وه ژیانی مرۆڤایه‌تی هه‌بێت به‌تایبه‌تی له‌ڕووی پێوه‌ندی مرۆڤ به‌ژینگه‌وه، هه‌روه‌ها ده‌بێت خواردن له فیلمه‌كه‌دا بوونی هه‌بێت.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد ساڵانه (10) فیلم بۆ ئه‌و به‌شه هه‌ڵده‌بژێردرێن و له هۆڵی شانۆیی مارتن-گروبیوس- باوس، نمایش ده‌كرێن و دواتر بینه‌ران ئه‌و خواردنه ده‌خۆن كه له‌فیلمه‌كه‌دا بوونی هه‌بووه.
ئه‌م فیستیڤاڵه به به‌شداری چه‌ندین فیلم له چه‌ندین وڵاتی جیهانی و به‌نمایشكردنیان له‌چه‌ندین به‌شی جۆراوجۆر له‌فیستیڤاڵدا، له 10-20 شوبات/ فبرایه‌ری ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
شایانی باسه فیلمی باخچه‌كانی به‌هه‌شت دوای ئه‌وه‌ی پارساڵ بۆ ماوه‌ی 17 هه‌فته له‌هۆڵه سینه‌ماییه‌كانی سویسرا و چه‌ند كه‌ناڵێكی جیهانی نمایشكرا، توانی خه‌ڵاتی سینه‌مایی بێرن بۆ ساڵی (2010) به ده‌ست بێنێت.