كیژانی سلێمانی خەریكی خۆئامادەكردنن بۆوەرزی تازە

كیژانی سلێمانی خەریكی خۆئامادەكردنن بۆوەرزی تازە
گرووپی كیژانی سلێمانی لەساڵی 2003 دامەزراوە پێكهاتوون لەكۆمەڵێك كچی بەتوانا لە بواری گۆرانی و مۆسیقادا، .ئێستا خەریكی ئامادەكردنی چەند گۆرانیەكن بۆ وەرزی تازە.

لەم بارەیەوە سەرپەرشتیاری گروپەكە مامۆستا ئەنوەرقەرداغی لە لێدوانێكی تایبەت بە گوڵان وتی: ئێستا خەریكی ئامادەكردنی چەند گۆرانیەكین بۆ وەرزی تازە .كە بەستایلی هەمەجۆر ئامادەیان دەكەین وبە نیازین لە داهاتوو بیان كەین بەسیدی.ئەم بەرهەمەش لە(10)گۆرانی پێك هاتووە جگە لە هەندی بەرهەمی تایبەت .

قەرداغی ئاماژەی بەوەشدا،بەنیازن چەند كۆنسێرتێكیتن شارەكانی كوردستان بیكەین،هەروەها ئەگەر هاوكاریشمان بكرێت چەند داوەتێكمان بۆهاتووە.
شایەنی گوتنی ماوەیەك بەر لە ئێستا گروپی كیژانی سلێمانی كۆنسێرتێكیان لە شاری سۆران ساز كرد كە بووە مایەی رەزامەندی هەوادارنی هونەری رەسەنی كوردی
Top