ئیما ستۆن باشترین ئەكتەری كۆمیدییە

ئیما ستۆن باشترین ئەكتەری كۆمیدییە
كچە ئەكتەری ئەمریكی ئیما ستۆن خەڵاتی باشترین ئەكتەری كۆمیدی بەدەستهێنا لەچوارچێوەی ئاهەنگی دابەشكردنی خەڵاتەكانی خولی شازدەهەمی (هەڵبژاردنی رەخنەگران) كە لە لۆس ئەنجلۆس ئەنجامدرا.
ئیما ستۆن بە رۆڵە كۆمێدییەكانی توانیویەتی سەرنجی بینەر و رەخنەگرانی سینەمایی بۆ لای خۆی رابكێشێت، هەر بۆیە ئەو فیلمانەی بەشداریی تێدا كردووە، هەمیشە سەركەوتنی بەرچاویان بەدەستهێناوە.
Top