دۆمینیك: هەڵەی زۆرم كردووە، بەڵام پەشیمان نیم

دۆمینیك: هەڵەی زۆرم كردووە، بەڵام پەشیمان نیم
گۆرانیبێژی لوبنانی دۆمینیك حۆرانی دان بەوە دادەنێت كە هەڵەی زۆری كردووە لە ژیانی هونەری و تایبەتی خۆی.

دۆمینیك كە بە یەكێك لە گۆرانیبێژە سەرنجڕاكێشەكانی لوبنان ناسراوە و زۆر جاریش بە خۆ رووتكردنەوە و نموونەیەكی خراپ تۆمەتبار دەكرێت، لە دیمانەیەكیدا لەگەڵ ماڵپەڕی ئیلاف دەڵێت: كاتێك هونەرمەند پێدەنێتە نێو بواری هونەری زۆر شارەزای هەموو نهێنی و فرتوفێڵەكان نییە، بەڵام بە تێپەڕبوونی كات شت فێر دەبێت و پەند وەردەگرێت، من یەكێك بووم لەوانەی لە سەرەتاوە زۆر هەڵەم كرد و هێشتا بە تەواوی كەسایەتی خۆم نەناسیبوو، بۆیە ئاساییە ئەگەر هەڵەشم كردبێت، چونكە ئێستا بارودۆخەكە جیاوازە و باش دەزانم شتی باش و خراپ جیا بكەمەوە.

دۆمینیك هەروەها وتی: راستە هەڵەم كردووە، بەڵام پەشیمان نیم و ترسی ئەوەشم كچەكەم كە گەورە دەبێت رەفتارەكانی من كاریگەرییان بەسەرییەوە هەبێت، چونكە كارێكی وام نەكردووە ببێتە مایەی شەرم بۆ كچەكەم.
Top