شڤان پەروەر لەدیمانەیەكی تایبەتی گـوڵاندا: جگەرخوێن نامەیەكی بۆناردم و نووسی بووی(من كانییەكەم دروست كرد و تۆش كەشتییەكت بەنێویدا تێپەڕاند)

شڤان پەروەر لەدیمانەیەكی تایبەتی گـوڵاندا: جگەرخوێن نامەیەكی بۆناردم و نووسی بووی(من كانییەكەم دروست كرد و تۆش كەشتییەكت بەنێویدا تێپەڕاند)
ئا:رۆشنە عومەر

شڤان پەروەر ئەو هونەرمەندە سترانبێژەیە كە لە قۆناغەكانی ڕابردووی خەباتی كوردان بۆ رزگاربوون لە ستەم و چەوسانەوەی گەلی كورد بە دەست رژێمە دیكتاتۆرەكانەوە وەرچەرخانێكی مێژوویی لە دەنگ و گۆرانی و میلۆدی و ئاسۆی بیركردنەوەو زەوقی هونەرییانەی كورددا دروست كردووە، زۆرێك لە جەماوەری هونەردۆست بەتاسەوە عەشقی ئەو سروودانەن كە لە دەنگی ئەمەوە وتراون ؛ ئەوسا سەداو دەنگی وی سروشتی خودی بەرخودان بوو بۆ ناساندنی دۆزی رەوای گەلی كورد لەسەر چیاكانەوە بۆ شارەكان و بەرەو جیهان؛ ئێستاش لەناو كوردانی تاراوگەدا وەك پێداویستیەكی رۆحی بۆ بەرەنگاربوونەوەی زەحمەتیەكانی ژیانیان و ڕسكاندنی هەستی ئینتیماكردن، خۆڕاگری بە بەرهەم هێناوە.
سروودو گۆرانییەكانی سەیدا شڤان رێچكەهەڵگری هونەری دەڤۆكی و خەباتگێڕانەی كوردین، ئاوازەكانی ڕووبارێكی بەلرفە وشەپۆلن و هەرئاوازێكیان بۆ خۆی بە جۆرێك وا دەكات سەوداكارانی ئازادی گوێی بۆ ڕادێرن ..
لە سروودەكانیدا چەمكی ئینساندۆستی و مەزنێتی كورد دەگاتە لوتكەو بانگی گشت خەباتگێڕان دەكات بۆ بەرخودان لە پێناوی نیشتمان، رەنگە هەر ئەم سروودە بە جۆش و خرۆشانەی بێت كە وا بێپەروا شڤانی رەسەن و نەمر كردبێت بە شێوەیەك هەموو ئۆقیانووسەكانی سەر زەمین بۆ چركەیەكیش مافی ئەوەیان نادرێتێ كە سەدای پڕ حەماسەتی ئەم هونەرمەندە نوقمی خۆیان بكەن، گۆڤاری گوڵان بۆ دەرفەتێك دەگەڕا تا شڤانی تێدا بدوێنێت، لە سەردانێكیدا بۆ كوردستان دەرفەتەكە دروست بوو، بەم شێوەیە لە نزیكەوە وەڵامی چەند پرسیارێكی گوڵانی دایەوە.


بۆ خوێندنەوەی دیمانەكە لێرا كلیك بكە
Top