كازم ساهیر ئه‌لبومێكی جیاوازی بڵاو كرده‌وه‌

كازم ساهیر ئه‌لبومێكی جیاوازی بڵاو كرده‌وه‌
هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی عێراقی كازم ساهیر له‌چه‌ند رۆژی رابردوو ئه‌لبومی (لاتزیدیه‌ لوعه‌)ـی بڵاو كرده‌وه‌.

ئه‌لبومی (لا تزیدیه‌ لوعه‌) له‌ 13 تراك پێك دێت و، ره‌نگه‌ له‌م ئه‌لبومه‌یدا زیاتر دڵی هانده‌ره‌كانی خۆی رازی كردبێت، چونكه‌ ساهیر له‌ چه‌ند ئه‌لبومی رابردوو زیاتر په‌نای ده‌برد بۆ تێكستی ئاسان و زۆرینه‌ی گۆرانییه‌كانی به‌شێوه‌زمانی عێراقی بڵاو ده‌كرده‌وه‌، ئه‌مه‌ش وه‌ك هه‌وڵێكی گرنگ بۆ پابه‌ند بوونی به‌ناسنامه‌ی خۆی. به‌ڵام جه‌ماوه‌ری كازم له‌ ده‌ره‌وه‌ی عێراق ناوبراویان به‌وه‌ ناسیوه‌ كه‌ شیعری گه‌وره‌ شاعیران بڵاو ده‌كاته‌وه‌ وه‌ك نزار قه‌بانی، موته‌نەبی، ئه‌حمه‌د شه‌وقی..هتد، بۆیه‌ له‌م دوواییانه‌دا پێگه‌ی خۆی له‌ناوی جه‌ماوه‌ری عه‌ره‌بی تاراده‌یه‌ك له‌ده‌ستدا..

ساهیر كه‌ جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی پێیان خۆشه‌ به‌ قه‌یصه‌ری گۆرانی عه‌ره‌بی بانگ بكرێت، له‌م ئه‌لبومه‌یدا هیچ شیعرێكی نزار قه‌بانی تێدا بڵاو نه‌كرۆته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌م له‌نگییه‌ی زۆر به‌جوانی پرِكردۆته‌وه‌ چونكه‌ 3 قه‌سیده‌ی كلاسیكی زۆر مه‌زنی تێدا بڵاو كردۆته‌وه‌ كه‌ یه‌كێكیان شیعری به‌در شاكر سه‌یابه‌ كه‌ چه‌ند ساڵێكه‌ چاوه‌رِێی ئه‌م رۆژه‌ی ده‌كرد كه‌ خانه‌واده‌ی سه‌یاب مۆڵه‌تی ئه‌وه‌ی بده‌ن شیعرێكی ئه‌و بڵاو بكاته‌وه‌..

له‌رووی شێوه‌زاری گۆرانییه‌كان دیاره‌ قه‌یصه‌ر باش به‌و گله‌ییانه‌ی جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی زانیوه‌، چونكه‌ زۆرینه‌ی گۆرانیه‌كان به‌ شێوه‌ی فوسحه‌ تۆمار كردووه‌، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی هه‌ریه‌ك له‌ شێوه‌زاری لوبنانی، میسری، عێراقی و، شێوازی كه‌نداوی عه‌ره‌بی له‌گۆرانییه‌كاندا به‌دی ده‌كرێن.
Top