شەهلا جاف :یادگاری خۆشم لەگەڵ ڕەنگی سپی هەیە

شەهلا جاف :یادگاری خۆشم لەگەڵ ڕەنگی سپی هەیە
شەهلا جاف یەكێكە لەبێژەرە جوان و ئێسك سوكەكانی زاگرۆس تیڤی .شەهلا ماوەی شەشە ساڵە لەبواری ڕاگەیاندن كار دەكات وەك و تیڤی و ڕادیۆ و ڕۆژنامەوانی .زۆریش خۆشحاڵە ماوەی شەش ساڵە لەزاگرۆس تیڤی دەردەچێت، ئێستاش پێشكەش كاری بەرنامەی نوچەی چاوازە .

لە لێدوانێكدا بەگوڵانی وت « ڕاگەیاندن ناوبانگی پێبەخشیوم و هەروەها زۆر شتیشی لێسەندومەتەوەو وك دووركەوتنەوە لەخزم و كەس و كارم كە ناتوانم سەردانیان بكەم . هەروەها زۆر سەرسامی ئۆپێرایەو حەز دەكات توانای وەكو ئۆپێرا بێت و بگاتە ئاستی، بەڵام دەڵێت نابم بەئۆپێرا چونكە هەركەسەو كەسایەتی خۆی جیایە .

سەبارەت بەكاروباری ناو ماڵەوە شەهلا وتی: لەگەڵ كاروباری ناماڵ باشم بە هەموو كاریك رادەگەم و ئافرەتێكی تەمبەڵ نیم . شەهلا زۆر حەز لە ڕەنگی( شین و سەوز) دەكات، دەڵێت ماوەی ساڵێكیشە زۆر حەز لە ڕەنگی سپی دەكەم، چونكە یادگاری خۆشم لەگەڵ هەیە .شەهلا ئەوەش دەخاتە ڕوو كە زۆر ڕقی لەمكیاژ كردنە.
Top