ڤانیساش دەست دەخاتە نێو سیاسەت

ڤانیساش دەست دەخاتە نێو سیاسەت
كچە گۆرانیبێژی فەرەنسی ڤانیسا بارادی بڕیاریدا ئاهەنگێكی تایبەتی خۆی رەت بكاتەوە كە بە نیاز بوو بۆ یەكەم جار لە فەلەستین ئەنجامی بدات.

قسەكەرێك بەناوی ڤانیسا لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند ڤانیسا بڕیاریداوە ئاهەنگەكەی تەل ئەبیب رەت بكاتەوە، ئەمەش لەبەر چەند هۆكارێكی تایبەت، كە لە دەسەڵاتی خۆیدا نین، شایەنی وتنە هەڵمەتی (پی دی ئێس فرانس) مانگی رابردوو نامەیەكی ئاراستەی ڤانیسا كردبوو و لە نامەكەدا داوای لێكردبوو كە سەردانی ئیسرائیل نەكات تاكو ئیسرائیل ئەو ئەركە نێودەوڵەتیانەی لەسەریەتی جێبەجێ نەكات بەتایبەتی سەبارەت بە دامەزراندنی دەوڵەتی فەلەستینی و ئیعتیراف كردن بە گشت مافەكانی فەلەستینییەكان.
Top