ئه‌یوب عه‌لى هه‌ولێر كلیپ ده‌كات

ئه‌یوب عه‌لى هه‌ولێر كلیپ ده‌كات
هونه‌رمه‌ند" ئه‌یوب عه‌لى " دواى بلاَو بوونه‌وه‌ى ئه‌لبوومه‌كه‌ی و كلیپ كردنى "ئه‌سوتێم" . ئێستا خه‌ریكى كلیپكردنى گۆرانى "هه‌ولێر" ه‌ ، كه‌ئاوازى هونه‌رمه‌ند خۆیه‌تى و هۆنراوه‌ى (ئه‌دیب چه‌لكى) وتێكستى حه‌یرانه‌كه‌شى (زیره‌ك ژێداره‌) و كارى دابه‌ش كردنى میوزیكشى له‌لایه‌ن (هێمن حوسێن) ه‌وه‌ بۆكراوه‌ .
شایه‌نى باسه‌ ئه‌م كلیپه‌ كارى وێنه‌گرتن و ده‌رهێنانى له‌لایه‌ن (سامان عه‌دنان) و كارى مونتاژیش له‌لایه‌ن (كاروان زامداره‌) له‌شارى هه‌ولێریش وینه‌ده‌گیرێت .جێی ئاماژه‌ى ئه‌م كلیپه‌ له‌به‌رهه‌م هێنانى (ئاڤامیدیاو بایلۆنه‌) به‌هاوكارى پارێزگاى هه‌ولێره‌ .
Top