چالاكیه‌كانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی رِۆشنبیری وهونه‌ری هه‌ولێر
به‌چاودێری به‌رێز د.شه‌ماڵ حه‌وێزی بهرِێوهبهری گشتیی رِۆشنبیری وهونه‌ری هه‌ولێر و به‌ئامه‌ده‌بونی به‌شێكی زۆر له هونه‌رمه‌ندانی شاری هه‌ولێر و جهمارێك له هونه‌ر دۆستان سه‌عات 10 ی سه‌رله‌به‌یانی رِێكهوتی 25/1/2011 له هۆلی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی چالاكی قوتابخانه‌كان لهكهرنهڤالێكی هونه‌ریدا پێنجه‌مین ساڵیا دی دامه‌زراندنی تیپی هونه‌ری نه‌وجه‌وانانی كوردستان ئاهه‌نگیك به‌وبۆنه‌یه‌وه سازكرا , له‌سه‌ره‌تا وته‌ی به‌خێرهاتنی میوانان دواتربهرِێز دێده‌وان حسن جێگری به‌رپرسی تیپ له‌وته‌یه‌كیدا وێرِای خۆشحاڵی خۆی بۆ ئاماده‌بونی میوانهبهرِێزهكان سوپاسی بێ پایه‌نی بهرِێوهبهرایهتی گشتی رِۆشنبیری و هونه‌ری هه‌ولێر و خودی بهرِێز د,شه‌ماڵ حه‌وێزی بهرِێوهبهری گشتی كرد بۆ ئه‌و هه‌موو پشتگیریانه‌ی كه بهرِێزیان بۆ تیپه‌كه‌یان كردوه ,دوایی وتاری بهرِێز د,شه‌ماڵ حه‌وێزی پێشكه‌ش كرا كهدهسخۆشی له‌و تیپه خنجیلانه‌یه كرد بۆ ئه‌و هه‌موو چاڵاكینهی كه له‌و چه‌ن ساڵه‌ی ته‌مه‌نیدا ئه‌نجامی داوه و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كهلهكاتێك بهرِێوهبهرایهتی گشتی رۆشنبیری وهونه‌ری هه‌ولێر پاڵپشت بوه بۆ ئه‌و تیپه‌و یارمه‌تی داون هه‌مویان نه‌وجه‌وان بونه‌و ئیستاش زۆربه‌یان گه‌یشتون به قوناغی گه‌نجی به‌ڵام وه‌ك دیاره رِۆژ بهرِۆژ نه‌جه‌وانان دێنه ناو تیپه‌كه و جێگه‌ی خۆیان ده‌كه‌نه‌وه تاكو ئه‌وانیش په‌روه‌رده بكرێن ببن به‌نه‌وه‌ی دوارِۆژ بۆ خزمه‌تكردنی گه‌له‌كه‌مان وه ئه‌و په‌ره‌پێدانه هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت و ئێمه‌ش به‌رده‌وام له پشتگیری كردنیان ده‌بین وه‌ك جۆن ئاشكرایه كه ئێمه یارمه‌تی مانگانه ده‌ده‌ین به زیاتر له 150 تیپ و گروپ و سهنتهرهرۆشنبیریهكان. پاشان ئاهه‌نگه‌كه به جه‌ن پارچه مۆسیقا‌و گۆرانی به‌رده‌وامبوو دواتر لالایه‌ن بهرِێز بهرِێوهبهری گشتی رۆشنبیری وهونه‌ری هه‌ولێر خه‌ڵات دابه‌شكرا به‌سه‌ر چه‌ن هونه‌رمه‌ندێك و چه‌ن ده‌زگایه‌كی رِاگهیاندن دوایی مۆمی چوارساله‌ی ته‌مه‌نی تیپه‌كه خامۆشكراو مۆمی پێنج ساڵه‌ی هه‌لگیرسا وكورته‌یه‌ك له چاڵاكیه‌كانی تیپه‌كه لهوچهن ساڵه‌ی ته‌مه‌نی به داتاشو نمایشكرا ,له‌كۆتایی به‌چه‌ن گۆرانیه‌كی هه‌ڵپه‌ركی ئاهه‌نگه‌كه ته‌واو بوو
رِاگهیاندنی
بهرِیوهبهرایهتی گشتیی رۆشنبیری وهونه‌ری هه‌ولێر
25/1/2011