شەهدا: ماف بە شەو و رۆژێك وەرناگیرێ

شەهدا: ماف بە شەو و رۆژێك وەرناگیرێ
سوپەر ستاری سوری شەهدا برمدا خەریكی بڵاوكردنەوەی بەرهەمێكی نوێیە، لەم بارەیەوە شەهدا لە دیمانەیەكیدا لەگەڵ رۆژنامەی (جریدە)ی كوێتی وتی: لە سوپەر ستاردا مافی تەواوی خۆم وەرگرت و ئەلبوومی یەكەمم سەركەوتنێكی بەرچاوی بەدەستهێنا، بەڵام زۆری هونەرمەند و دەنگی خۆش گرفتێكی گەورەیە بۆیە من ماوەیەك دووركەوتمەوە بۆ ئەوەی شتێك پێشكەش بكەم كە جیاواز و سەركەوتوو بێت، شەهدا هەروەها دەڵێ: بەشداری كردنم لە كۆمپانیایەكی هونەریدا وایكردووە بەسەر زۆر لە گرفتەكان رزگارم بێت، بۆیە خۆم بە بەختەوەر دەزانم، بەڵام سەرەڕای ئەمانەش من مافی خۆم بە ئاسانی وەرنەگرتووە، چونكە ماف بە شەو و رۆژێك وەرناگیرێ.
Top