ده‌وه‌ن نه‌وزاد: قژم هاوكارمه‌ له‌كاره‌ هونه‌رییه‌كانم

ده‌وه‌ن نه‌وزاد: قژم هاوكارمه‌ له‌كاره‌ هونه‌رییه‌كانم
ده‌ون نه‌وزاد له‌لێدوانێكدا به‌ گولاَنى رِاگه‌یاند وده‌ڵێت " حه‌زه‌كه‌م بۆ ماوه‌یه‌ك پشوو بده‌م و كارى هونه‌رى نه‌كه‌م ، چونكه‌ ماوه‌ى مانگێك له‌شارى ئاكرآ خه‌ریكى فیلمى سینه‌مایى "دانا رِۆژبه‌یانى " بووم . بۆیه‌ پێیوستم به‌پشووه‌ . برِیاریشم داوه‌ دواى ئه‌م فلیمه‌ هه‌ر كارێك باش نه‌بێت نایكه‌م .

ده‌وه‌ن ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، له‌ ڤستیڤاڵى نا بۆ توندوتیژى خه‌لاَتى رِێزلێنانم وه‌رگرت ، چونكه‌ فلیمه‌كه‌م له‌ به‌شى پێشبرِكىَ بوو .

ده‌وه‌ن وه‌ك باسى ده‌كات و ده‌ڵێت: چه‌ندین جار بیرم له‌وه‌كردۆته‌وه‌ كه‌ قژه‌كه‌م ببرِم ، به‌لاَم له‌به‌ر كاره‌كه‌م ناتوانم، چونكه‌ ساده‌یى و درێژى قژه‌كه‌م واى كردووه‌ كه‌ هاوكارم بێت له‌ كاره‌ هونه‌رییه‌كانم، ده‌وه‌ن حه‌ز ده‌كات ئه‌كته‌رێك بێت، هه‌موو خه‌ڵك خۆشى بوێت و خزمه‌تى هونه‌رى كوردى بكات . ده‌وه‌ن هه‌روه‌ها رایگه‌یاند سه‌رسامیشه‌ به‌ سینه‌ماكاری گه‌وره‌ی جیهانی ئه‌نجلێنا جۆلى.
Top