دڵشاد محەمەد سەعید خۆی بۆ كۆنسێرتی سویسرا ئامادە دەكات

دڵشاد محەمەد سەعید خۆی بۆ كۆنسێرتی سویسرا ئامادە دەكات
مۆسیقاری گەورەی كورد لە لێدوانێكی تایبەت بە گۆڤاری گوڵان رایگەیاند كەوا ئێستا خەریكی بەشداری كردنە لە كۆنسێرتێكی مۆسیقی گەورە لە سویسرا لەگەڵ یەكێك لە مۆسیقارە بەناوبانگەكانی ئەو وڵاتە.
دڵشاد محەمەد سەعید هەروەها رایگەیاند ئەم كۆنسێرتە تێكەڵەیەك دەبێت لە مۆسیقای كوردی و سویسری واتە من چەند پارچە مۆسیقایەكی كوردی و ئەویش چەند مۆسیقایەكی سویسری پێشكەش دەكات و ئەمەش یەكەم جار نییە كارێكی لەم جۆرە ئەنجام دەدەم.
Top