هونەرمەند ئیبراهیم حەكیم: كارۆخ وەكو من عینادە

هونەرمەند ئیبراهیم حەكیم: كارۆخ وەكو من عینادە
لە لێدوانێكی تایبەت بە گۆڤاری گوڵان هونەرمەندی گەورە ئیبراهیم حەكیم وتی: دوای ئەوەی چەندین جار سەردانی دەرەوەی وڵاتم كرد بۆ چارەسەر كردن، سوپاس بۆ خوا ئێستا تەندروستیم زۆر باشە و بەرەو باشتر دەچێت، هەرچەندە نەخۆشییەكەم كاریگەرییەكی زۆری هەبووە لەسەر ئەوەی كە ماوەیەك دابڕێم لە كاری هونەری، بەڵام كۆڵ نادەم، چونكە بڕوام بەوە هەیە هونەرمەند چەند پیر ببێت لەناو هونەر هەر گەنجە، بۆیە ئێمە هەر گەنجین ئەگەر كاری باش هەبێت چ لە شانۆ چ لە دراما من لە خزمەتی هونەری كوردی و میللەتی كوردم و بەبێ بەرامبەر كار دەكەم.

دەربارەی كارۆخ ئیبراهیمی كوڕی كە یەكێكە لە شانۆكارە لاوە بە تواناكان وتی: كارۆخ بەو تەمەنە بچووكەی خۆی و بە شایەدی هەموو لایەك توانیویەتی ئەكتیڤانە رێچكەیەك بۆ خۆی دروست بكات بۆ خزمەتكردنی هونەری كوردی بەشێوەیەكی ئەكادیمی، هەرچەندە هەست دەكەم كەسانێك هەن دەیانەوێ ئاستەنگ لەبەردەمی دروست بكەن. دەربارەی لایەنە هاوبەشەكانی نێوان خۆی و كارۆخ دەڵێ: كارۆخ وەكو من هەندێك جار عینادە و هەر شتێكی بیەوێ دەیكات ئەگەر باجەكەشی قورس بێت.
Top