عەتری ریهانا بە 49 دۆلارە
لەم بارەیەوە ریهانا دەربارەی هەڵبژاردنی ئەم ناوە بە ویب سایتی (پییۆل)ی ئەمریكی راگەیاند و وتی: داپیرم خەڵكی باربادۆسە و هەمیشە بە گوڵی ریبۆل بانگی دەكردم، منیش ماوەی چەند ساڵێكە ئەم بۆنانە تێكەڵ دەكەم بۆ ئەوەی بۆنێكی تایبەت بە خۆم هەڵبژێرم و بڵاوی بكەمەوە و حەزم كرد شتێكی بەتام بێت بۆ خەڵك و بە ئاسانی لەیادی نەكەن.
بڕیار وایە لە مانگی داهاتوودا ئەم بۆنە بڵاوبكرێتەوە و نرخیشی تەنیا 49 دۆلاری ئەمریكییە.