چالاكیه‌كانی به‌رِێوه‌به‌رایه‌تی گشتی رۆشنبیری وهونه‌ر ی هه‌ولێر

چالاكیه‌كانی به‌رِێوه‌به‌رایه‌تی گشتی رۆشنبیری وهونه‌ر ی هه‌ولێر
به‌ئاماده‌بونی ژماره‌یه‌ك هونه‌رمه‌ندێكی شاری هه‌ولێرو هونه‌ر دۆستان له‌ شاره‌كه‌مان سه‌عات 11 به‌یانی رِێكه‌وتی 18-1-2011 به‌رێز د..شه‌ماڵ حه‌وێزی به‌رێوه‌به‌ری گشتی رِۆشنبیری وهونه‌ری هه‌ولێر پیشانگای هونه‌رمه‌ند ره‌ووف عه‌تاری له‌ گه‌له‌رلاى كوردستان كرده‌وه‌ كه‌تیایدا زیاتر له‌ 30 تابلۆ نمایش كرابوو به‌ناونیشانی (اساگیر ),جىَی باسه‌ هونه‌رمه‌ند خه‌لكی شاری به‌غدایه‌و به‌شداری له‌ 81 پیشانكای تایبه‌ت وهاوبه‌ش كردوه‌له‌ناوه‌وه‌وده‌ره‌وی عیراقی فیدراڵ
له‌چاڵاكیه‌كی دیكه‌دا وه‌ هه‌مان رۆژ سه‌عات12 به‌رێز د. شه‌ماڵ حه‌ویزی به‌رِێوه‌به‌ری گشتیی رِۆشنبیری وهونه‌ری هه‌ولێر له‌ به‌رِێوه‌به‌رایه‌تیی هونه‌ری شانۆ، وه‌كۆبونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ 20 ده‌رهێنه‌ری شانۆیی هه‌ولێر ساز كرد كه‌ له‌ بودجه‌ی ساڵی 2010 شانۆگه‌ریه‌كانیان ئه‌نجام دابوو. له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌ كه‌موكورِریه‌كانی ساڵی رِابردوو كراو وه‌ بۆ سالی 2011 جیبكرێت باشه‌؟ هونه‌رمه‌ندان و خودی به‌رێز د. شه‌ماڵ حه‌وێزی جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرد كه‌ پێویسته‌ بۆ ئه‌مساڵ2011 سىَ ڤیستیڤاڵ له‌ هه‌ولێری پایته‌خت ئه‌نجام بدرێ بۆ منداڵو مێرد منداڵو به‌ ئه‌زمونه‌كان
وه‌هه‌ر له‌هه‌مان رۆژدا سه‌عات 4ی پاش نیوه‌رۆ وه‌ له‌چوارچێوه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی وه‌زاره‌تمان له‌گه‌ل زانكۆی سه‌لاحه‌دین - هه‌ولێر كۆرِێك بۆ پرۆفیسۆر كازم حه‌بیب له‌ كۆلێژی كارگێری و ئابوری به‌ ئاماده‌بونی به‌رِێز وه‌زیری رۆشنبیری ولاوان و به‌رِێز به‌رِێوه‌به‌ری گشتی رۆشنبیری و هونه‌ری هه‌ولێر و سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین وژماره‌یه‌كی زۆر له‌ ماموستایان و قوتابیانی زانكۆ سازكرا كه‌به‌ناونیشانی باری ئابوری له‌ عیراق و هه‌رێمی كوردستان تیایدا چه‌ندین بیرو بۆچون و ئاڵوگۆری فیكری له‌م بابه‌ته‌ باسی لێوه‌ كرا


رِاگه‌یاندنی ب.گ. رۆشنبیری و هونه‌ری هه‌ولێر
Top