پڕشنگ بە كلیپكردنی دوو گۆرانیەوە خەریكە

پڕشنگ بە كلیپكردنی دوو گۆرانیەوە خەریكە
خانمە هونەرمەند پڕشنگ توانا دانیشتووی وڵاتی سویدە لە ێدوانێكدا بۆ گوڵان باسی لە دوایەمین كارە هونەرییەكانی خۆی دەكات و دەڵێت: ئێستا خەریكی كلیپ كردنی دوو گۆرانیم بەناوەكانی (سۆزی ویژدان و گوڵی من)، ئەمە جگە لە سێ گۆرانی دیكە كە بە نیازم تۆماریان بكەم . بەڵام حەز ناكەم بەشێوەی بەرهەمێك بڵاوی بكەمەوە، چونكە نەمزانی بەرهەمەكەی ترم چۆن فرۆشراو ئامانجەكەی چی بوو .

پڕشنگ ئەوەشی راگەیاند لە تۆمار كردنی كلیپەكانی وەكو پێویست نەبوو، چونكە خەریكی ماڵ گواستنەوە بووە.

پڕشەنگ زۆر حەز دەكات كێشی لەشی داببەزێنێت. چونكە دەڵێت ئەژنۆكانم ئازاریان هەیە .دەبێت نزیكەی “ 10كیلۆ” كێشی لەشم داببەزێنم جگە لەوەش كێشەی بۆدروست كردوومە لەجل و بەرگ كڕین .كاتێك دەچم بۆ بازار زۆر بەدڵێكی بەخەمەوە دەگەڕێمەوە ماڵ، چونكە زۆربە زەحمەت جلم دەست دەكەوێت .
Top