بەهۆی چەند وێنەیەكەوە هەڕەشەی كوشتنی لێدەكرێت

بەهۆی چەند وێنەیەكەوە هەڕەشەی كوشتنی لێدەكرێت
ئەستێرەی فیلمەكانی دیزنی لاند سیلینا گۆمێز چەندین هەڕەشەی كوشتنی لێكراوە بەهۆی بڵاوبوونەوەی چەند وێنەیەكی نوێی.

لەم وێنانەدا كە بەم دواییە بڵاوكراونەتەوە سیلینا و جاستین تیمبرلانگ دەبینرێ لە دوورگەكانی كاریبی و لە هەندێك لە وێنەكاندا جاستین و سیلینا یەكتریان ماچ كردووە، سەرەڕای ئەوەی هەردووكیان رەتیان كردەوە كە هیچ جۆرە پێوەندییەك لەنێوانیاندا هەبێت، بەڵام هەندێك لە كچە هەوادارەكانی جاستین پێیانوایە ئەم وێنانە بەڵگەی هەبوونی پەیوەندییە لەنێوانیاندا بۆیە چەند نامەیەكی هەڕەشەیان بۆ سیلینا ناردووە لەسەر ویب سایتی تۆیتەری كۆمەڵایەتی.
لە یەكێك لە نامەكاندا هاتووە: ئەگەر دڵی جاستینت شكاندووە دڵنیابە دەتكوژم، هەرچەندە سیلینای تەمەن 16 ساڵ وەڵامی كەسی نەداوە، بەڵام هەوادارانی بەرگرییان لێیكرد و پشتگیرییان لێیكردووە
Top