ئۆپرا وێنڤری كەناڵێكی تــایبەت خــۆی دەكاتەوە

ئۆپرا وێنڤری كەناڵێكی تــایبەت خــۆی دەكاتەوە
پێشكەشكاری بەناوبانگی بەرنامەكانی تەلەفزیۆن ئۆپرا وێنڤری كەناڵێكی تەلەفزیۆن تایبەت بەخۆی كردەوە و دەستی بە پەخشی كرد بەناوی (OWN) .

لەم بارەیەوە رۆژنامەی (یترۆیت فری پرێس)ی ئەمریكی بڵاویكردەوە سەرەڕای ئەوەی ئۆپرا سەركەوتنێكی بێ وێنەی بەرچاوی بەدەستهێنا و توانی ژمارەیەكی زۆری بینەر بۆ لای خۆی رابكێشێت و بڕیار وایە بەرنامەكەی بە تەواوی رابگرێت و گشت كاتی خۆی بۆ ئەم كەناڵە تەرخان بكات،بەڵام توانای ئۆپرا لە راكێشانی بینەر بۆ لای كەناڵەكەی خۆی تا ئێستا جێگای پرس و مشتومڕە، چونكە خەڵك زیاتر سەیری ئۆپرا دەكەن و كاتی بەرنامەكەی دیاریكراوە و ئۆپرا ناتوانێت بەردەوام لەسەر كەناڵەكە دەربكەوێت و بۆیە جەماوەری خۆی دەمێنێت، بەڵام مەرج نییە بینەری كەناڵەكە بەو شێوەیە بێت كە پێشبینی دەكرێت.
Top