كارداشیان روو لە گۆرانی وتن دەكات

كارداشیان روو لە گۆرانی وتن دەكات
ئەستێرەی تەلەفزیۆنی واقعی ئەمریكی كیم كارداشیان چەند دیمەنێكی كورتی یەكەم گۆرانی خۆی بڵاو كردەوە لەسەر ویب سایتی (یۆ ئێس مەگازین)، هەروەها كیم دوو وێنەی ئەم گۆرانییە نوێیەی بڵاوكردەوە كە بە سەرەتای كاری كیم دادەنرێت وەك گۆرانیبێژ، هەرچەندە پێشتر لە رێگای تەلەفزیۆنەوە لەلایەن جەماوەرەوە هاوشانی خێزانەكەی ناسراو بوو نەك تەنیا لە ئەمریكا بەڵكو لە سەرتاسەری جیهان.
هەر لەم بارەیەوە كارداشیان بە ویب سایتی ناوبراوی راگەیاند كە ساڵی 2011 چەند شتێكی نوێ دەخاتە سەر كاروانی هونەری خۆی وئەم ساڵە بە سپرایزێكی خۆش و شێتانە دەست پێدەكەم.
Top