ئەكتەری درامای سوریا سولاف فواخرجی كە رۆڵی پاڵەوانی زنجیرە درامای كلیۆپاترا دەبینێت، دڵخۆشی خۆی دەربڕی بەرامبەر سەركەوتنی ئەو زنجیرە دراما مێژووییە، سولاف رایگەیاند: ئەو زنجیرە درامایە بە یەكەم زنجیرە دادەنرێت لەو شێوەیە و خۆی لە قۆناغی كلاسیكی دەرباز كرد كە پێشتر لە زنجیرە دراماكان دەبیندرا. كلیۆ پاترا، زنجیرە درامایەكی مێژووییە، ئێستا لە زۆر كەناڵی عەرەبی پێشكەش دەكرێت. سولاف لەچاوپێكەوتنێكی دیكەدا ئاماژەی بۆ ئەوەدا كە بینینی رۆلی پاڵەوانیەتی ئەو زنجیرە درامایە خەونی هەموو ئەكتەرێكی ئافرەتە.