شۆن كۆنری واز دەهێنێت
كۆنری تەمەن 80 ساڵ بە رۆژنامەی (ئەدنبرە ئیڤنینگ نیوز)ی راگەیاند باوەڕ ناكەم جارێكی تر كاری نواندن بكەمەوە، من زۆر یادگاری جوانم لەگەڵ نواندن هەیە، بەڵام ئەو رۆژانە كۆتاییان هات ولەمەودوا هەوڵ دەدەم یاری وەرزشی بكەم بەتایبەتی گۆڵف، هەروەها ئەم هاوینە هەستم دەكرد تەندروستیم تەواو نییە و پێویستم بە حەسانەوە هەیە.