جولیا دەبێتە هندۆس، مێردەكەشی توڕەیە

جولیا دەبێتە هندۆس، مێردەكەشی توڕەیە
دوای ئەوەی جولیا رۆبێرتسی خانمە ئەكتەری ئەمریكی چووە سەر ئایینی هندۆسی، كێشە و گرفتی زۆری بۆ دروستبوو لەگەڵ دانی مۆدی هاوسەری، چونكە جولیا هەمیشە ستایشی ئایینی هندۆسی دەكات و هەوڵ دەدات گشت ئەندامانی بێنە سەر ئەو ئایینە.
بەپێی هەواڵەكانی ماڵپەری سیلبیرتی ستارزی ئەڵمانی ئێستا بە بەردەوام شەڕ لەنێوان جولیا و هاوسەرەكەی روودەدات، چونكە جولیا سێ منداڵەكەی رۆژانە لەگەڵ خۆی دەبات بۆ پەرستگایەكی هندۆسی و فێری بیروباوەڕەكانی هندۆسییان دەكات و مۆدر پێیوایە نابێ جولیا واز لە مەسیحییەت بهێنێت و بچێتە سەر ئایینێكی نەناسراوەوە.
Top