دینا: دەبێ میسر شانازی بە منەوە بكات

دینا: دەبێ میسر شانازی بە منەوە بكات
سەماكاری میسری دینا لە دیمانەیەكی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ كەناڵ دریمی میسری رایگەیاند كە تا ئێستا حەوت جار مێردی كردووە، هەروەها تا ئێستا دوو جاریش هەوڵی خۆكوشتنیشی داوە، بەڵام بەم دواییە خۆشەویستییەكی راستەقینەی دۆزیوەتەوە و هیوای خواست بە هاوسەرگیری كۆتایی بێت.
دینا هۆكاری ئەو هەموو مێر كردنەی بۆ خراپ هەڵبژاردنی هاوسەرەكان گەڕاندەوە، چونكە هاوسەرەكانی هەمیشە وەك سەماكارێك سەیریان دەكرد نەك وەك هاوسەر، كەچی ئەو هەوڵی دەدا خێزانێك پێك بهێنێت و لە ژیانی خۆیدا سەقامگیر بێت، دینا لە كۆتایی دیمانەكەیدا وتی: كاتی ئەوە هاتووە میسر چۆن شانازی بە ئافرەتێكی وەزیر یان باڵیۆز یان پزیشكێكەوە دەكات، ئاواش شانازی بە منەوە بكات، چونكە چوار لەسەر سێی گەشتیاری میسر پشت بە سەما و گۆرانی دەبەستێت.
Top