سوهێر رەمزی شەرم لە فیلمە كۆنەكانی خۆی دەكاتەوە
![سوهێر رەمزی شەرم لە فیلمە كۆنەكانی خۆی دەكاتەوە](https://gulanmedia.com/public/old_images/topics/suher-ramzi-42322.jpg )
سوهێر كە ئێستا حیجاب پۆشە ئەوەی رەتكردەوە كە رەخنەی لە هونەرمەند سابرین گرتبێت بەهۆی ئەوەی بەم دواییە لە كارێكی هونەریدا بارۆكەی بەكارهێنابێت، سوهێر لە دیمانەیەكی لەگەڵ كەناڵی نیل لایڤ وتی:خۆپەرستی وای لێكردم كە بیر لە هیچ شتێك نەكەمەوە تەنیا دەركەوتن و ناوبانگ نەبێت، بەجۆرێك خۆیشم لە یاد كردبوو. بۆیە ئێستاش نازانم چۆن قوربانیم بە دایكایەتی داوە لەپێناو هونەر و ناوبانگ دەركردن.