عه‌گیدی (باب الحاره) سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات
به‌هۆی ئه‌و ره‌وشه ئارامه‌و پێشكه‌وتنه به‌رچاوه‌ی هه‌رێمی كوردستان له هه‌موو بواره جیاجیاكان به‌خۆوه‌ی بینیوه، ئێستا ئه‌م هه‌رێمه بۆته جێی سه‌رنجی ته‌واوی ولاَتانی ده‌ره‌وه‌و هه‌رێمایه‌تی، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش چه‌ندین كۆمنیای زه‌به‌لاح له هه‌رێمی كوردستان كاری وه‌به‌رهێنان ئه‌نجام ده‌ده‌ن ولاَتانیش به‌رده‌وامن له كردنه‌وه‌ی كونسوڵگه‌ری خۆیان هه‌ولێر، جگه له مه‌ش هه‌رێمی كوردستان بۆته شوێنێكی سه‌رنج راكێش بۆ سه‌ردانی كردنی هونه‌رمه‌ندانی ولاَتانی ناوچه‌كه، پێشتر هه‌ریه‌ك له هونه‌رمه‌ندی فارس موعین ئه‌سفه‌هانی و هونه‌رمه‌ندی به ناوبانگی توركیا ئیبراهیم تاتڵیساس و چه‌ند هونه‌رمه‌ندێكی دیكه‌ی عه‌ره‌بی سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیان كردوو ئاهه‌نگی گه‌وره‌ی هونه‌ریان پێشكه‌ش كرد.
زنجیره درامای سوری (باب الحاره)، كه له ده‌رهێنانی هونه‌رمه‌ندی كورد به‌سام موللایه ناوبانگ و جه‌ماوه‌رێكی زۆری په‌یداكردووه و ئه‌و زنجیره‌یه تا ئێستا پێنج به‌شی پێشكه‌ش به جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی كردووه.
هونه‌رمه‌ند سامر میسری كه رۆَلی (عه‌گید)ی له زنجیره‌ی (باب الحاره) بینیوه‌و له سێ به‌شی ئه‌و زنجیره‌یه به‌شداریكردووه، یه‌كێكی دیكه بوو له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی هه‌رێمی كوردستان سه‌رنجی راكێشاوه‌و سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كردووه.
عه‌گید له میانی سه‌ردانییه‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی زۆربه‌ی شار‌و ناوچه‌كانی كوردستانی كردووه‌و به‌ته‌واوی سه‌رسامی جوانی سروشتی كوردستان بووه‌و برِیاریشیداوه به‌رده‌وام سه‌ردانییه‌كه‌كانی بۆ هه‌رێمی كوردستان دووباره بكاته‌وه.
ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرێت عه‌گید له میانی سه‌ردانیكردنی بۆ ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی جل و به‌رگی ره‌سه‌نی كوردی رانك وچۆخه‌و شاڵی له به‌ر كردووه.