سێ هونه‌رمه‌ندی كورد به‌ژداری له‌ پێشانگایه‌كی هونه‌ری گه‌وره‌ی وڵاتانی ئاسیا و ئه‌سكه‌نده‌ناڤیا ده‌كه‌ن

سێ هونه‌رمه‌ندی كورد به‌ژداری له‌ پێشانگایه‌كی هونه‌ری گه‌وره‌ی وڵاتانی ئاسیا و ئه‌سكه‌نده‌ناڤیا ده‌كه‌ن
له‌هه‌ردوو وڵاتی دانیمارك و سوید له‌ به‌رواری 2-14 سیبته‌مبه‌ر له‌ رێگای پرِۆژه‌ی ( با ژیان له‌سه‌ر هه‌ساره‌كه‌مان به‌رده‌وام بێت) (Tellus Art ) وێستگه‌یه‌ك پیێك دێنێت له‌ هونه‌رمه‌ندانی به‌هره‌مه‌ند و نایاب له‌ وولاَتانی ئاسیا و ئه‌سكه‌نده‌نافیا كه‌ هه‌موو پێكه‌وه‌ بیرۆكه‌كانیان له‌ یه‌ك شۆێندا و وه‌ له‌ چه‌ند ۆركشۆبێكدا كه‌ له‌سه‌ر یه‌ك بابه‌تی چه‌ق به‌ستوو وێنه‌ بكێشن, وه‌ك هونه‌ر كه‌ باشترین ئامرازه‌ بۆ ده‌ربرِینى هه‌سته‌كانی مرۆڤ.

پرۆژه‌ى( با ژیان له‌سه‌ر هه‌ساره‌كه‌مان به‌رده‌وام بێت) یارمه‌تیمان ئه‌دات بۆ به‌ دی هێنانی هیواكانمان, ترس و چاوه‌روانكردنی نه‌وه‌یه‌ك كه‌ زۆر به‌ دیقه‌ته‌وه‌ ئه‌روانیته‌ ژینگه‌ وه‌ فراوان كردنی زانیارییه‌كانی له‌ باره‌ی گۆرانكارییه‌كانی ئاو و هه‌واوه‌.

ژینگه‌ و سروشت, گه‌نجان و مندالاَن بانگهێشت ده‌كات وه‌ به‌شێك له‌م پرۆژه‌یه‌ وه‌ هووشیاركردنه‌وه‌یان له‌ باره‌ى ئه‌م دۆزه‌ گرنگه‌وه‌, هه‌رووه‌ها ۆركشۆپه‌كان هه‌وڵ ئه‌دات بۆ هاندانی هونه‌ر,وه‌ هاورِێتى و تێگه‌یشتن له‌ نێوان خه‌ڵك به‌ كه‌للتووری جیاوازه‌وه‌.


ئه‌م پرِۆژه‌یه‌ (34) هونه‌رمه‌ند به‌شداری تیادا ده‌كات وه‌ ئه‌م ساڵ له‌م پرۆژه‌یه‌دا سێ هونه‌رمه‌ندی كورد به‌شدارین
ئه‌وانیش هونه‌رمه‌ندان:

ئاشنا ئه‌حمه‌د له‌ وولاَتی سوید
یادگار عه‌لى خه‌یات له‌ به‌ریتانیا
مه‌ریوان جه‌لال له‌ به‌ریتانیا

ده‌سته‌ى به‌رێوه‌به‌رى ئه‌م پرۆژه‌یه‌:
Ajmer Sandhu
Anette C Andersson
Johan Nyström Hjertvinge
Catharina Torén
Ewa Wiklund
Hanne Charlotte Rosenmeier
Yogi


له‌ساڵی ئاینده‌ ئه‌م رێكخراوه‌ له‌ وولاَتى هیندستان هه‌مان پرۆژه‌ نمایش ده‌كات.
Top