ئەستێرەی سینەمایی ئەمریكی سلڤستەر ستالۆنی (رامبۆ) رایگەیاند كە لە كاتی وێنەگرتنی دیمەنەكانی دوایین فیلمی خۆی بە ناوی( The Expendables) كەوتووەتە خوارەوە بۆیە ناچار بوو نەشتەرگەرییەك ئەنجام بدات.رامبۆ لە میانەی بەرنامەیەكدا كە لە كەناڵی (MBC) پێشكەش كرا لە كاتی وێنەگرتنی دیمەنەكانی فیلمەكە لە بەرازیل لەكاتی ململانێی لەگەڵ پاڵەوانی زۆرانبازێی جیهانی ستیڤن ئۆستن دوو لە ئێسكەكانی ملی تووشی شكان هاتن و یەكسەر گەیەنرایە نەخۆشخانەیەكی ریۆدی جانیرۆ و دوای ئەنجامدانی پشكنینی تیشكی پزیشكەكان بۆیان دەركەوت كە بارودۆخی ترسناكە و رەنگە دووچاری ئیفلیج بوون ببێتەوە بۆیە ناچار بوون نەشتەرگەرییەكی ورد و ترسناكیان بۆی ئەنجامدا و ئێستا بارودۆخی جێگیرە، بەڵام ناتوانێت بەردەوام بێت لە وێنەگرتن بۆیە بۆ ماوەیەكی دیاری نەكراو فیلمەكە وەستاوە.