مونا شەلەبی: چوومەتە عومرە، بەڵام حیجابم نەپۆشیوە

مونا شەلەبی: چوومەتە عومرە، بەڵام حیجابم نەپۆشیوە
كچە ئەكتەری میسری مونە شەلەبی ئەو هەواڵانەی رەت كردەوە كە گوایە حیجابی پۆشیوە و وازی لە كاری هونەری نواندن هێناوە.
مونە بێئاگایی خۆی لەو نامانە و سەرچاوەكەی راگەیاند كە بۆ ژمارەیەكی زۆر لە جەماوەرەكەی نێردراون و هەواڵی ئەوەیان پێ رادەگەیەنن كە دوای ئەنجامدانی عومرە وازی لە كاری هونەری هێناوە و حیجابی پۆشیوە، مونە لەم بارەیەوە وتی: ئەمە شتێكی گونجاو و راست نییە، چونكە بەئەنجام گەیاندنی عومرە هیچ پێوەندییەكی بە پۆشینی حیجاب و وازهێنان لەكاری هونەری نییە و زۆر لە هونەرمەندان پێشتریش عومرەیان كردووە و ئێستاش بەردەوامن لە كاری هونەری و زۆریش سەركەوتوون لە بوارەكەی خۆیاندا، دەربارەی سەرچاوەی نامەكانیش وتی: بێگومان ئەمە كەسێكە كە سەركەوتوو نییە لە ژیانی خۆیدا یان بێ ئیشە و دەرفەتی ئەوەی هەیە sms ی بەخۆڕایی بنێرێ.
Top