تۆم كروز داوا لەبێكهام دەكات بەشداری فیلمەكــــــەی بكات

تۆم كروز داوا لەبێكهام دەكات بەشداری فیلمەكــــــەی بكات
ئەستێرەی تۆپی پێی ئینگلیزی دیڤید بێكهام ڕەتی كردەوە كە بەشداری نوێترین فیلمی ئەكتەری جیهانی تۆم كروزدا بكات. لەماوەی ڕابردوودا هەواڵی ئەوە بڵاوكرایەوە كە بێكهام بەشداری فیلمێك دەكات لەپاڵەوانییەتی تۆم كروز لەهەمان كاتدا هەندێ سەرچاوە ئەو هەواڵانەی بڵاوكراونەتەوە گوایە بێكهام نیازی هەیە لە داهاتوودا ڕوو بكاتە جیهانی نواندن رەتكردەوە و بە پروپاگەندەی نادروستی لەقەڵەمدان. لەلایەكی ترەوە تۆم كروز داوای لە بێكهام كرد كە ئەگەر بۆ چەند دیمەنێكیش بێت بەشداری فیلمەكەی بكات، كروز وتی: بێكهام شێوەی لە ئەستێرەكانی هۆڵیۆد دەچێت و دڵنیام سەركەوتوو دەبێت.
شایەنی وتنە پێوەندی هاوڕێیەتی تۆم كروز و دیڤید بێكهام دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2003.
Top