وێنەگرتنی بەشی دووەم و سێیەمی ئەڤاتار لەیەك كاتدا

وێنەگرتنی بەشی دووەم و سێیەمی ئەڤاتار لەیەك كاتدا
دەرهێنەری ناوداری ئەمریكی جیمس كامیرۆن بەنیازە بەشی دووەم و سێیەمی فیلمی ئاڤاتار لەیەك كات كاری وێنەگرتنی بۆ ئەنجام بدات و لەدووكاتی جیاواز بڵاویان بكاتەوە. بەپێی ئەو پلانەی دەرهێنەر و ستافی فیلمەكە كاری لەسەر دەكەن پێدەچێت لەساڵی 2014 بەشی دووەمی نمایش بكرێت و بەشی سێیەمی لە ساڵی 2015 بڵاو بكرێتەوە. جیمس كامیرۆن یەكێكە لەناودارترین دەرهێنەرانی جیهان و هەر ئەویش خاوەنی پڕفرۆشترین دوو فیلمە لەمێژوودا یەكەمیان ئاڤاتار كە داهاتەكەی دوو ملیار و 700 ملیۆن دۆلار بوو ئەوی تریش فیلمی تایتانیك.
Top