وه‌فایی عه‌دنان كه‌ریم بڵاوكرایه‌وه
ئه‌لبومی وه‌فایی ناوه‌كه‌ی له‌سه‌ر شاعیری گه‌وره‌ی كورد وه‌فایی مهابادی دانراوه ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌نێو ئه‌لبومه 8 تراكییه‌كه‌ی عه‌دنان كه‌ریم 3 تراكیان له شیعری شاعیری ناوبراوه، و ئه‌م ناوه‌ش له‌لایه‌ن هاورِێیانی عه‌دنان كه‌ریم هه‌ڵبژێردراوه و پاشان هونه‌رمه‌ند خۆی په‌سه‌ندی كردووه.
ئه‌وه‌ی عه‌دنان كه‌ریم جیاده‌كاته‌وه كه بۆ هه‌ر ئه‌لبومێك شتێكی نوێ به‌ڵام به‌به‌رگێكی كلاسیك ده‌خاته ناو بازنه‌ی هونه‌ری كوردی و تادێ ئه‌و بازنه‌یه فراوانتر و فراوانتر ده‌كات. ئه‌لبوومی پێشوی عه‌دنان كه له‌گه‌ڵ گروپی كامكاران تۆمار كرابوو، باڵا ده‌ستی ئه‌وان له‌هونه‌ری مۆسیقادا له‌ناو ئه‌لبومه‌كه خرابووه گه‌رِ، به‌هه‌مان شێوه ئه‌لبومی وه‌فایی هه‌روا به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌م ئه‌لبوومه جیاده‌كاته‌وه كه به‌هاوكاری ئۆكسترای تاران تۆماركراوه، هه‌ر له‌یه‌كه‌م گوێگرتن له ئه‌لبوومه‌كه ئه‌و هه‌موو ئیشه ده‌گمه‌نانه ده‌بینین كه‌له‌سه‌ر مۆسیقا كراوه.
له‌رِووی تێكسته‌وه، وه‌ك راهاتووین له‌هونه‌رمه‌ند شیعره‌كان هه‌مووی كلاسیكن، سود له كه‌ڵه شاعیران: وه‌فایی، مه‌وله‌وه‌ی، ئه‌حمه‌د موختار به‌گی جاف، كاكه‌ی فه‌لاح، وه‌لی دێوانه وه‌رگیراوه، كه‌هه‌ریه‌ك له‌مانه ئه‌ستێره‌یه‌كی پرشنگدارن له ئاسمانی شیعر و ئه‌ده‌بی كوردی دا.