عەدنان كەریم لە دیمانەیەكی تایبەتی گۆڤاری گوڵاندا:
ئینجا بە دیدەنی ماملێ شاد دەبێتەوە و لەلایەن (كامكاران)ەوە دەنگەسۆزئامێزەكەی لە باوەش دەگیرێت، چڕینی گۆرانی لەپاڵ چەنگەكەی تارا جاف و دەنگە دەگمەن و ناوازەكەی تاقی دەكاتەوە و پرۆژە بۆ دووبارەبوونەوەی گۆرانی تر دادەنێن. ئێستاش عەدنان كەریم چەپكێك لە شاكارە نەمرەكانی (وەفایی) شاعیری ئامادە كردووە و هەر بە ناوی (وەفایی)ەوە لە دوای تەجرەبەكەی پێشووی نالی و سالمەوە بەم ئەزموونەشیەوە دووبارە لاوانی كوردو گوێبیستانی رەسەنێتی هونەری گۆرانی كوردی سەرلەنوێ پێ ئاشنا دەكاتەوە و چەمكێك لەو پەرێزە كەم دەست لێنەدراوە زیندوودەكاتەوە.
لە دیمانەیەكی تایبەت بە گۆڤاری گوڵان عەدنان كەریمی هونەرمەند هەندێ تیشكی خستە چەند لایەنێكی ئەو بەرهەمە تازەیە و گفتوگۆیەكی هونەری لەنێوانماندا دروست بوو، لە كاتی وتووێژدا سادەیی و تەوازوعێكی زۆری پێوە دیار بوو، هەر ئەم سادەییە لە هەڵسوكەوت و قووڵییە لە رەهەندە هونەرییەكان هونەری گۆرانی وتنی ئەم زاتەدا گەورەیی عەدنان كەریمی هونەرمەندمان بۆ دەردەخات.
بۆ خوێندنەوەی تەواوی دیمانەكە ئەم لینكەی خوارەوە بكەرەوە:
lera klib bka