فیلمی "كه‌س له‌ پشیله‌ ئێرانییه‌كان خه‌به‌ری نییه‌" له‌ فیستیڤاڵی لوبنان نمایشكرا

فیلمی
فیلمی سینه‌مایی "كه‌س له‌ پشیله‌ ئێرانییه‌كان خه‌به‌ری نییه‌" له‌ ده‌رهێنانی به‌همه‌ن قوبادی له‌ نۆیه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "لوبنان" نمایشكرا.
فیلمی سینه‌مایی "كه‌س له‌ پشیله‌ ئێرانییه‌كان خه‌به‌ری نییه‌" له‌ ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری كورد به‌همه‌ن قوبادی كاتژمێر 45/8 شه‌وی شه‌ممه‌ 21ی ئۆگۆست له‌ به‌شی فیلمه‌ بیانییه‌كاندا له‌ لایه‌ن چاودێرانی مافی مرۆڤ له‌ میانه‌ی نۆیه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "لوبنان" له‌ سینه‌مای 1ی شاری به‌یرووت له‌ وڵاتی لوبنان نمایشكرا.
فیلمی سینه‌مایی "كه‌س له‌ پشیله‌ ئێرانییه‌كان خه‌به‌ری نییه‌" كه‌ له‌ لایه‌ن چاودێرانی مافی مرۆڤ له‌ فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "لوبنان" نمایشكرا، هه‌ر ئه‌مسالیش ئه‌م فیلمه‌ له‌ لایه‌ن چاودێرانی مافی مرۆڤه‌وه‌ له‌ شاری له‌نده‌نی پێته‌ختی به‌ریتانیا نمایشكرابوو.
دوای نمایشكردنی ئه‌م فیلمه‌ له‌ فیستیڤاڵی لوبنان كۆڕێك به‌ ناوه‌ڕۆكی "هونه‌ر له‌ قه‌یران"دا به‌ڕێوه‌چوو، كه‌ نوێنه‌ری چاودێرانی مافی مرۆڤ، چه‌ندین ڕخنه‌گری سینه‌ما و ده‌رهێنه‌ره‌كانی لوبنانی تیایدا به‌شداریان كرد.
نۆیه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "لوبنان" له‌ رۆژانی 19 تا 23ی ئۆگۆست به‌ نمایشی كۆمه‌ڵێك فیلم له‌ چه‌ندین شوێنی شاری به‌یرووت له‌ وڵاتی لوبنان به‌ڕێوه‌چوو.
Top