دوای سێزدە رۆژ لیندسی لۆهان ئازاد كرا

دوای سێزدە رۆژ لیندسی لۆهان ئازاد كرا
دەسەڵاتدارانی ئەمریكا لیندسی یۆهانیان لەبەندیخانە ئازاد كرد دوای مانەوەی تەنیا سێزدە رۆژ هەرچەندە سەرەتا بڕیار بوو سێ مانگ بەند بكرێت.

لۆهانی ئەستێرەی هۆڵیۆد تەمەن 24 ساڵ رۆژی 20ی مانگی رابردوو بەند كرا بۆ ماوەی 90 رۆژ، بەڵام بە بڕیاری دادگای باڵای لۆس ئەنجلۆس ئازاد كرا. دادگا هۆكاری ئازادكردنی بۆ باشتر بوونی رەفتاری لیندسی لۆهان گەڕاندەوە و بڕیاری داوە لەمەودوا زیاتر بە خۆیدا بچێتەوە. دینا لۆهان دایكی لیندسی رای گەیاند كە ناوبانگ كاری كردۆتە سەر كچەكەی و ئەگەر ناودار نەبووایە هەرگیز بەو شێوەیە مامەڵەی لەگەڵ نەدەكرا.
Top