به پشتیوانی نێچیرڤان بارزانی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی كوردی داده‌مه‌زرێت
فیلمی سینه‌مایی "كه‌س له پشیله ئێرانییه‌كان خه‌به‌ری نییه" له ده‌رهێنانی به‌همه‌ن قوبادی له لایه‌ن كۆمپانیای ژاپۆنی "مۆڤیۆلا" Moviola له رۆژی 7ی ئۆگۆستی 2010 له سینه‌مای "ئۆرۆ ئیسپه‌یس" هه‌ڵكه‌وتوو له "شیبۆیای" شاری تۆكیۆ له ژاپۆن نمایشكرا و له لایه‌ن بینه‌رانی ژاپۆنییه‌وه پێشوازییه‌كی بێوێنه‌ی لێكرا و زۆربه‌ی رۆژنامه‌كانی ژاپۆنی ڕخنه‌ی باشیان له‌سه‌ر ئه‌م فیلمه نوێیه‌ی قوبادی نووسیوه.
چه‌ندین رۆژنامه و گۆڤاری پڕبایخ و ناوداری ژاپۆنی، له‌وانه: رۆژنامه‌ی "ئاساهی" و رۆژنامه‌ی "ماینیچی" سه‌باره‌ت به وتووێژی ئه‌نته‌رنه‌تی له رێگای ئیسكایپ له‌گه‌ڵ سینه‌ماكاری كورد به‌همه‌ن قوبادی كۆمه‌ڵێك وتاریان چاپ كرد.
قوبادی بڕیاروابوو پێش نمایشكردنی ئه‌و فیلمه له سینه‌ماكانی ژاپۆن سه‌ردانی ئه‌م وڵاته بكات. به‌داخه‌وه هیچكام له باڵیۆزخانه‌كانی ئێرانی له ئه‌ورووپا پاسپۆڕته‌كه‌ی به‌همه‌ن قوبادی كه به‌رگی سپی بۆ لێدانی مۆری ڤیزای پێوه‌نه‌مابوو، بۆیان نوێنه‌كرده‌وه و پێیان گوتبوو كه بۆ نوێكردنه‌وه‌ی پاسپۆرته‌كه‌ی ده‌بێت سه‌ردانی ئێران بكات. كه ئه‌گه‌ر قوبادی ئه‌و كاره بكات و بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئێران یا ده‌خرێته به‌ندیخانه‌وه یا ئه‌وه‌ی كه رێگای هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی لێده‌گیرێت.
ده‌وڵه‌تی ئێران بۆ رێگه‌گرتن له چالاكییه‌كانی ئه‌و و سه‌ردانی بۆ وڵاتی ژاپۆن ئه‌و
به‌ربه‌ستانه‌ی بۆ قوبادی هێناوه‌ته پێشێ. قوبادی ئێستا له هه‌رێمی كوردستانه و له رێگای ئیسكایپ له‌گه‌ڵ چه‌ندین رۆژنامه و گۆڤاری ژاپۆنی وتووێژی كردووه.
خاڵی سرنجڕاكێشی فیلمی سینه‌مایی "كه‌س له پشیله ئێرانییه‌كان خه‌به‌ری نییه" ئه‌وه‌یه كه جۆره‌كانی موزیكی "راك"، "هۆڤی مێتاڵ"، "ره‌پ" و ... له ته‌نیشت ئه‌وه‌دا، دیمه‌نه جوانه‌ی واقیعی تاران نیشانی بینه‌ر ده‌دات. ئه‌و گه‌نجه هونه‌رمه‌نده ئێرانیانه ناچارن دوور له ده‌وڵه‌ت كه وه‌كوو سێبه‌ر هه‌موو كاتێك به‌شوێنیانه‌وه‌یه، به دزییه‌وه و به شێوه‌ی ژێرزه‌وینی چالاكی بكه‌ن و موزیكی خۆیان پێشكه‌ش بكه‌ن.
به‌همه‌ن قوبادی له وتووێژێكیدا سه‌باره‌ت به ئامانجی له به‌رهه‌مهێنانی فیلمی
"پشیله ئێرانییه‌كان" ده‌ڵێت: "من بۆ نیشاندانی ڕوخساری واقیعی ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه
كه به‌داخه‌وه هیچ كه‌سێك له بوونی ئه‌وان ئاگادار نییه، ئه‌و فیلمه‌م به‌رهه‌مهێناوه.
ئه‌و فیلمه ژیانی راسته‌قینه‌ی ئه‌و لاوانه‌یه. به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی كه له ئێران
داخراوی و گوشار بوونی هه‌یه دیسانه‌وه ئه‌و گه‌نجانه هیوای خۆیان له ده‌ستنه‌داوه
و به‌رده‌وام له حاڵی تێكۆشاندان كه ئه‌وه جێگای رێزلێنانه. دنیا ئه‌گه‌ر چاو له ئێران ده‌كات به هۆی چه‌كی ناوه‌كی و یۆرانیۆمه. هیوادارم به نمایشكردنی ئه‌م فیلمه دنیا بزانێت كه له ئێران مافی مرۆڤ به هیچ شێوه‌یه‌ك ڕچاو ناگیرێت و خه‌ڵكی به تایبه‌ت هونه‌رمه‌ندان ئازادی ئه‌وتۆیان نییه و مافی ئه‌وان هه‌میشه پێشێلكراوه."
قوبادی له وڵامی یه‌كێك له رۆژنامه‌كاندا كه پرسیاری كرد؛ له‌و كاته‌ی ئێستادا له چ باروودۆخێكدا ژیان به‌سه‌رده‌به‌ی؟ گوتی: "ئێستا له كوردستانی عێراقم و زیاتر له شاری هه‌ولێرم. به بۆچوونی من ئێره یه‌كێكه له به‌رقه‌رارترین شوێنه‌كانی جیهان و ئه‌رخه‌یانم كه به زووترین كات ئه‌م شاره و هه‌روه‌ها سلێمانی یه‌كێك ده‌بن له گه‌وره‌ترین ناوه‌نده‌كانی فه‌رهه‌نگی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا. ئه‌م رۆژانه ئێمه به پشتیوانی "نێچیرڤان بارزانی" سه‌رقاڵی دامه‌زراندن و سازكردنی ناوه‌ندێكی گه‌وره‌ی فه‌رهه‌نگین له شاری هه‌ولێر و بڕیاروایه له‌م ناوه‌نده‌دا فیستیڤاڵه‌كانی گه‌وره‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلم به‌ڕێوه‌بچێت. هه‌ولێر و سلێمانی به زووترین كات ده‌بنه پێگه‌ی فه‌رهه‌نگی هونه‌رمه‌ندانی ئێران كه به هۆی به‌ربه‌ستبوون ناتوانن هونه‌ره‌كه‌یان له وڵات و له شاری خۆیان پێشكه‌ش بكه‌ن و باروودۆخی به‌ره‌پێشچوونیان بۆ نه‌ڕه‌خساوه هه‌م له بواری موزیك و هه‌میش له بواری فیلم‌دا، له هه‌ر بوارێكی دیكه‌ی هونه‌ریدا ئه‌م هونه‌رمه‌ندانه ده‌توانن له پێگه‌ی هونه‌ری و فه‌رهه‌نگی ئه‌م شارانه به
ئازادی چالاكییه‌كانی خۆیان درێژه پێبده‌ن."
به‌همه‌ن قوبادی له وڵامی ئه‌م پرسیاره‌دا كه ئایا حكومه‌تی ئێستای ئێران دیسان موسیقا و بنه‌ماڵه‌ی موزیك سه‌ركوت ده‌كات، گوتی: "جمووجۆڵی ئه‌مڕۆی موزیك له ئێران جمووجۆڵێكی نوێ نییه و له نه‌وه‌كانی رابردووی ئێرانه‌وه هاتووه. موزیك له ئێران هه‌میشه هه‌بووه و شارستانییه‌تی ئێرانی له سه‌ره‌تای مێژوویه‌وه یه‌كێك بووه له دامه‌زرێنه‌رانی موزیك و ته‌نانه‌ت موزیكیشی هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه كردووه. ئه‌م منداڵانه‌ی نه‌وه‌ی نوێ، هه‌مان بزووتنه‌وه‌ن كه ڕه‌گه‌زی موزیك له ڕابردووه‌وه له ناخیاندا هه‌بووه و هیچ ده‌وڵه‌ت و حكومه‌تێك ناتوانێت پێشی ئه‌و رێڕه‌وه بگرێت."
رۆژنامه‌ی "ئاساهی" له سینه‌ماكاری به‌ئه‌زموونی كورد ده‌پرسێت كه په‌یامت بۆ نه‌وه‌ی نوێ ژاپۆن چییه؟ قوبادی له وڵامدا ده‌ڵێت: "په‌یامی من بۆ نه‌وه‌ی نوێ ژاپۆن ئه‌وه‌یه كه وه‌كوو نه‌وه‌ی ڕابردوو یانی نه‌وه‌ی دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌م كه بوونه هۆی گه‌شانه‌وه و به‌ره‌پێشچوونی ژاپۆن ئه‌وانیش به‌و شێوه‌یه بن. داب ونه‌ریته‌كانی خۆیان بپارێزن و ئه‌وه‌نده رۆژئاوایی نه‌بن و پێداگریان زۆربێت و زیاتر زه‌حمه‌ت بكێشن. به‌داخه‌وه ته‌كنۆلۆژیا زه‌ربه‌ی له‌م نه‌وه‌یه داوه و ئه‌وانی ته‌نبه‌ڵ كردووه.
ده‌بێت وزه، هیمه‌ت و هیوا به‌م نه‌وه‌یه بدرێت."