فیلمی "كوێستانی قه‌ندیل" له‌ فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی "ئۆرێنس" له‌ ئیسپانیا وه‌رگیرا

فیلمی
فیلمی سینه‌مایی "كوێستانی قه‌ندیل" له‌ ده‌رهێنانی "ته‌ها كه‌ریمی" كه‌ به‌رهه‌می وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌، له‌ به‌شی كێبڕكێی ڕه‌سمی 15مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "ئۆرێنس" له‌ شاری ئۆرێنس له‌ ئیسپانیا وه‌رگیرا.
به‌ پێی راپۆڕتی راگه‌یاندنی گشتی فیلمی "كوێستانی قه‌ندیل"، دكتۆر "قوتبه‌دین سادقی" شانۆنامه‌نووس، ئه‌كته‌ر و ده‌رهێنه‌ری به‌توانا و به‌ئه‌زموونی شانۆی كوردستان و ئێران یه‌كێك له‌ رۆڵه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی فیلمی سینه‌مایی "كوێستانی قه‌ندیل" ده‌بینێت، موزیكزانی ئێران "فه‌ردین خه‌لعه‌تبه‌ری" موزیكی بۆ ئه‌م فیلم سازكردووه‌ و هه‌روه‌ها "محه‌مه‌د ره‌زا وه‌ته‌ندووست" فیلمه‌كه‌ی مونتاژ كردووه‌.
فیلمی سینه‌مایی "كوێستانی قه‌ندیل" له‌ لایه‌ن كۆمپانیای "ستاك فیلمی سنه‌" به‌ به‌رپرسیارییه‌تی "سه‌تار چه‌مه‌نی گوڵ" له‌ سه‌رتاسه‌ری دنیادا به‌ شێوه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بڵاوده‌كرێته‌وه‌ و له‌ یه‌كه‌مین به‌شداری نێونه‌ته‌وه‌یی خۆیدا له‌ به‌شی كێبڕكێی پانزده‌یه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "ئۆرێنس" له‌ ئیسپانیا نمایش ده‌كرێت.
له‌ لایه‌ن سینه‌ماكارانی سه‌رتاسه‌ری دنیاوه‌ 197 فیلم بۆ نووسینگه‌ی فیستیڤاڵ ره‌وانه‌ كراون كه‌ له‌ لایه‌ن هونه‌رمه‌ندان؛ "كسار سیلوا"، "مانۆئێل گۆنزالێز" و "ئێنریكۆ نیكێنار" 30 فیلم بۆ به‌شی كێبڕكێی فیلمه‌ بڵنده‌كان هه‌ڵبژێردراون كه‌ "كوێستانی قه‌ندیل" یه‌كێك له‌و فیلمانه‌یه‌.
15مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "ئۆرێنس" له‌ چه‌ندین به‌شی جۆراوجۆر، له‌وانه‌: كورته‌ فیلم، فیلمی بڵندی سینه‌مایی، فیلمی دیكۆمێنتاری و ئه‌نیمه‌یشێن له‌ رۆژانی 1 تا 9ی ئۆكتۆبری 2010 به‌ به‌شداری كۆمه‌ڵێك فیلم له‌ سینه‌ماكارانی سه‌رانسه‌ری جیهان له‌
شاری ئۆرێنس له‌ وڵاتی ئیسپانیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
فیلمی سینه‌مایی "كوێستانی قه‌ندیل" له‌ ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری بانه‌یی "ته‌ها كه‌ریمی" و له‌ وێنه‌گرتنی هونه‌رمه‌ندی كرماشانی "كه‌یوان یۆسفی" له‌ وه‌رزی پاییزی ساڵی 2008 و له‌ سه‌ره‌تای وه‌رزی زستانی 2009 به‌ ماوه‌ی سێ مانگ له‌ ناوچه‌ی "قه‌ره‌داغ" سه‌ر به‌ پارێزگای سلێمانی له‌ هه‌رێمی كوردستان وێنه‌گیراوه‌ و هه‌ڵبژارده‌یه‌ك له‌ ئه‌كته‌ره‌كانی كوردستانی عێراق، كوردستانی ئێران، كوردستانی توركیا و عێراق تیایدا رۆڵیان بینیوه‌.
له‌ فیلمی "كوێستانی قه‌ندیل"دا شانۆكاری كورد دكتۆر "قوتبه‌دین سادقی"، گۆرانیبێژی
ده‌نگخۆشی كورد "عه‌ینه‌دین مه‌ریوانی"، "جۆمه‌رد قاره‌مان" گۆرانیبێژی ده‌نگخۆش و په‌نجه‌زێڕینی دیوان كه‌ خه‌ڵكی باكووری كوردستانه‌ و ئێستا دانیشتووی شاری كۆڵنه‌ له‌ ئه‌ڵمانیا و هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كاری عێراقی خاتوو "لمیا حوسێن" رۆڵی سه‌ره‌كی ده‌بینن و له‌ ته‌نیشت ئه‌واندا كۆمه‌ڵێك ئه‌كته‌ری كورد و بیانی له‌م فیلمه‌دا به‌شداریان كردووه‌.
فیلمی سینه‌مایی "كوێستانی قه‌ندیل" یه‌كه‌مین به‌رهه‌می بڵندی سینه‌مایی "ته‌ها كه‌ریمی"
دوای كورته‌ فیلمه‌كانی "زریان"، "سنووری ژیان"، "كوێستانی سپی" و "نه‌وت شێرپه‌نجه‌ی شاره‌كه‌م"ه‌. كه‌ریمی خه‌ڵكی شاری بانه‌ له‌ كوردستانی ئێرانه‌ و به‌كالۆریۆسی ده‌رهێنه‌ری سینه‌مای وه‌رگرتووه‌ له‌ كۆلێژی سینه‌ما ـ تیئاتر له‌ زانكۆی هونه‌ری تاران.
ته‌ها كه‌ریمی له‌ ساڵه‌كانی پێشوودا كورته‌ فیلمی چیرۆكی "كوێستانی سپی" و كورته‌ فیلمی دیكۆمێنتی "نه‌وت شێرپه‌نجه‌ی شاره‌كه‌م"ی ساز كردووه‌ و به‌م دوو كورته‌ فیلمه‌ له‌ كۆمه‌ڵێك فیستیڤاڵی جۆراوجۆر له‌ ناوه‌وه‌ و ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی ئێراندا به‌شداری كردووه‌، له‌وانه‌:
ـ 23مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی كورته‌ فیلمی تاران له‌ ساڵی 2006
ـ 24مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی فه‌جر له‌ شاری تاران له‌ ساڵی 2005
ـ شه‌شه‌مین خولی فیستیڤاڵی فیلمی كوردی له‌نده‌ن له‌ وڵاتی به‌ریتانیا له‌ ساڵی 2009
ـ ده‌یه‌مین خولی فیستیڤاڵی فیلمی "ئاڵتێرناتیو" له‌ وڵاتی رۆمانیا له‌ ساڵی 2009
ـ دووه‌مین خولی فیستیڤاڵی فیلمی "جیپوور" له‌ وڵاتی هێندستان له‌ ساڵی 2010
ـ 17مین خولی فیستیڤاڵی فیلمی "ئێسجاردی" له‌ وڵاتی ئیتاڵیا له‌ ساڵی 2010
ـ 25مین خولی فیستیڤاڵی كورته‌ فیلمی "بلاك" واته‌ "ڕه‌ش" له‌ وڵاتی ئه‌ڵمانیا له‌ ساڵی 2010
ـ فیستیڤاڵی فیلمی "یونیسپار" له‌ وڵاتی ئه‌رژه‌نتین له‌ ساڵی 2010
ـ فیستیڤاڵی فیلمی "گۆڵف" له‌ ئیمارات له‌ ساڵی 2010 به‌ كورته‌ فیلمی "كوێستانی سپی"
ـ فیستیڤاڵی فیلمی "سین" له‌ ئیتاڵیا له‌ ساڵی 2010 به‌ كورته‌ فیلمی "كوێستانی سپی"
كه‌ریمی به‌ ئاماده‌بوون له‌م فیستیڤاڵانه‌ چه‌ندین خه‌ڵاتی گرینگشی به‌ده‌ستهێناوه‌، له‌وانه‌:
ـ خه‌ڵاتی یه‌كه‌می به‌شی ده‌رهێنه‌ری كورته‌ فیلمه‌ چیرۆكییه‌كان له‌ 23مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی كورته‌ فیلمی تاران له‌ ساڵی 2006 به‌ كورته‌ فیلمی "كوێستانی سپی".
ـ كاندیدی سیمورغی بلوورین له‌ به‌شی "چاوی واقعییه‌ت" له‌ 24مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی فه‌جر له‌ تاران له‌ ساڵی 2005 به‌ كورته‌ فیلمی "كوێستانی سپی".
ـ خه‌ڵاتی تایبه‌تی ئه‌ندامانی لێژنه‌ی ناوبژیوانی ده‌یه‌مین خولی فیستیڤاڵی فیلمی "ئاڵتێرناتیو" له‌ رۆمانیا له‌ ساڵی 2009 به‌ كورته‌ فیلمی "نه‌وت شێرپه‌نجه‌ی شاره‌كه‌م".
ـ خه‌ڵاتی تایبه‌تی ئه‌ندامانی لێژنه‌ی ناوبژیوانی دووه‌مین خولی فیستیڤاڵی فیلمی "جیپوور" له‌ وڵاتی هێندستان له‌ ساڵی 2010 به‌ كورته‌ فیلمی "كوێستانی سپی"
ـ خه‌ڵاتی دووه‌می به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی فیستیڤاڵی فیلمی "یونیسپار" له‌ وڵاتی
ئه‌رژه‌نتین له‌ ساڵی 2010 به‌ كورته‌ فیلمی "نه‌وت شێرپه‌نجه‌ی شاره‌كه‌م".
ستافی ئاماده‌كردنی فیلمی سینه‌مایی "كوێستانی قه‌ندیل" بریتین له‌:
نووسه‌ری سیناریۆ و ده‌رهێنه‌ر: ته‌ها كه‌ریمی
به‌رێوه‌به‌ری وێنه‌گرتن: كه‌یوان یۆسفی
یاریده‌ده‌ری یه‌كه‌می ده‌رهێنه‌ر و به‌رنامه‌داڕێژ: جه‌لال ساعیدپه‌ناه‌
به‌رپرسی پلان: ئازاد سه‌وزه‌
ئه‌كته‌ره‌كان: قوتبه‌دین سادقی، عه‌ینه‌دین مه‌ریوانی، جومه‌رد قاره‌مان، لمیا حوسێن، كامران ره‌ئووف (ئه‌كته‌ری میوان)، شه‌هێن ئه‌مینی، كه‌ماڵ جه‌لال قادر، عه‌بدولڕه‌حمان محه‌مه‌د، نیگار عوسمان، عه‌لی مه‌جیدزاده‌، جه‌لال ساعیدپه‌ناه‌، رێبوار هه‌ورامی، شه‌ماڵ فه‌همی، به‌یان زه‌ریفی، عه‌لی توانا، حاجی میكی عه‌بدوڵڵا، كاوه‌ محه‌مه‌د قادر، سۆسه‌ن عومه‌ر،
ناسكه‌ محه‌مه‌د ره‌ئووف، ئاواره‌ خان، به‌یان جاف و ...
موزیك: فه‌ردین خه‌لعه‌تبه‌ری
مونتاژ: محه‌مه‌د ره‌زا وه‌ته‌ندووست
یاریده‌ده‌رانی ده‌رهێنه‌ر: جه‌لال ساعیدپه‌ناه‌، لوقمان سوخه‌نوه‌ر و كه‌ریم غه‌فوور
یاریده‌ده‌رانی وێنه‌گر: جه‌واد خه‌میس ئابادی، محه‌مه‌د خه‌میس ئابادی، سه‌ركێو مسگه‌ری، ئه‌حمه‌د ئاغاسیانی، سه‌باح ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د و ئومێد كه‌ریمی
مونشی سه‌حنه‌: نیگار عوسمان
رێنوێنی ده‌ورگێڕان: لوقمان سوخه‌نوه‌ر
ده‌نگهه‌ڵگر: تاهیر پیشوایی
یاریده‌ده‌ری ده‌نگهه‌ڵگر: جه‌ماڵ دێهقان و هیوا كه‌ریمی
به‌رێوه‌به‌ری به‌رهه‌م: عه‌بدولڕه‌حمان محه‌مه‌د
یاریده‌ده‌رانی به‌رهه‌م: رێبوار محه‌مه‌د هورامی، عه‌لی مه‌جیدزاده‌ و حوسێن ئه‌عزه‌می
ده‌نگدانه‌ر: حوسێن مه‌هده‌وی
دیزاینی سه‌حنه‌: كه‌یوان یۆسفی و جه‌لال ساعیدپه‌ناه‌
یاریده‌ده‌ری دیزاینی سه‌حنه‌: فه‌هیمه‌ كه‌ریمی و به‌رزان شاكار
دیزاینی جلوبه‌رگ: كه‌یوان یۆسفی
یاریده‌ده‌ری دیزاینی جلوبه‌رگ: فه‌ریده‌ كه‌ریمی
دیزاین و سازكردنی كه‌ره‌سته‌كانی جووڵه‌ی فیلم: سه‌باح ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د
دیزاینی میكیاژ: راحیله‌ سه‌بووری
میكیاژ: عه‌لی سه‌دیقی
وێنه‌گرانی پشتی سه‌حنه‌: سه‌باح ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د و كه‌ریم غه‌فوور (كه‌ریمۆك)
وێنه‌گرانی فۆتۆگراف: ئه‌وین شه‌ریفی و ئومێد كه‌یمی
گرافیست: فه‌هیمه‌ كه‌ریمی
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندنی گشتی: مه‌نسوور جیهانی و مه‌نووچێهر جیهانی
به‌رهه‌مهێنه‌ر: به‌ڕێه‌وه‌به‌رایه‌تی سینه‌مای سلێمانی / وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.

به‌ڕێوه‌ه‌رایه‌تی راگه‌یاندنی گشتی فیلمی سینه‌مایی "كوێستانی قه‌ندیل".
Top