جۆرج پرێنتیك: پشیله‌كانی به‌همه‌ن قوبادی سه‌ردانێكی جه‌نجاڵی و بێوێنه‌یه
"ئه‌رخه‌یان نیم كه فیلمێك بتوانێت له‌سه‌ر گۆڕانكارییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كاریگه‌ری هه‌بێت، به‌ڵام له كاتی رووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگی گشتی له‌گه‌ڵ عیلمانییه‌كانی سۆنامی سیاسی خۆی له خۆیدا، ده‌توانێت گۆڕانكاری له‌سه‌ر كات و ساته‌كاندا به‌دی بێنێت. "كه‌س له پشیله ئێرانییه‌كان خه‌به‌ری نییه" به‌و لیسته زۆر كورته‌ی ئه‌و فیلمانه زیاد ده‌كه‌ین كه سرنجی ئێمه‌ی بۆلای خۆی ڕاكێشاوه. ئه‌و واقعییه‌ته‌ی كه ئه‌و فیلمه پشتی سه‌حنه‌ی چیرۆكی تارانی هاوچه‌رخ نیشان ده‌دات، سرنجڕاكێشه و ئه‌و واقعییه‌ته‌ی كه ده‌رهێنه‌ره‌ی فیلمه‌كه به‌همه‌ن قوبادی، فیلمێكی به شێوه‌ی نایاسایی له تاران وێنه‌گرتووه، له‌ڕاستیدا بێوێنه‌یه.
ناونیشانی فیلمه‌كه به قه‌ده‌غه‌بوونی سه‌گ و پشیله‌كان له ژیانی ئاسایی له ئێران‌دا، به‌و باوه‌ڕه‌ی كه هێمای فه‌رهه‌نگی رۆژئاوایه و به تایبه‌ت موزیكی سیكۆلاره ئاماژه ده‌كات. فیلمه‌كه سه‌باره‌ت به "ئه‌شكان" (ئه‌شكان كووشانفهر) و "نیگار"ه (نیگار شه‌قاقی) كه پێكه‌وه گروپێكی موزیكی راكی سه‌ربه‌خۆ داده‌مه‌زرێنن و له هه‌وڵێكدا كه ئه‌گه‌ری كه‌مه و ده‌یانه‌وێت كۆنسێرتێكی ژێرزه‌وینی پێشكه‌ش بكه‌ن و پاشان به پاسێكی ساخته له وڵات ڕابكه‌ن. ئێمه گه‌ڕانی ئه‌وانه له شه‌قامه‌كان، كۆڵانه پشتییهكان و ژێرزه‌وینی تاران ده‌بینین و ئه‌وه‌ی كه ئه‌وانه رووبهڕوبووی ژیانی واقیعی ژهنیارهكانی جاز و گیتار و ته‌نانه‌ت گۆرانیبێژه رهپهكانیش ده‌بنه‌وه. ته‌نانه‌ت بۆ زیاتر لكهداركردنی هونه‌ر و واقعییه‌ت، زۆربه‌ی ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه كه له فیلمه‌كه‌دا رۆڵیان بینیوه له ژیانی واقیعی خۆیاندا خراونه‌ته به‌ندیخانه‌وه.
له یه‌كێك له باشترین نمایشه‌كانی ئه‌مساڵ، "حامید بێهداد" رۆڵی كه‌سایه‌تی "نادر" ده‌بینێت، كه‌سێك كه ده‌ڵاڵ و كڵاوبهرداره. له یه‌كێك له دیمه‌نه‌كاندا، ئه‌و به بۆنه‌ی بوونی "دی ڤی دی"یه رۆژئاواییه‌كانه‌وه تاوانبار ده‌كرێت و بینینی راكردنی ئه‌و له خواردنی 75 زه‌ربه شولاق، به‌رده‌وام زۆر ناخۆش و له هه‌مان كاتیش‌دا پێكهنینییه.
فیلمی سینه‌مایی "كه‌س له پشیله ئێرانییه‌كان خه‌به‌ری نییه" ناتوانین ته‌نیا فیلمێك بۆ به‌سه‌ربردنی كات ناوبه‌رین، مونتاژهكهی سه‌خته و ئه‌و بابه‌ته له كاتی بینینی فیلمه‌كه‌دا بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت. به‌ڵام له سه‌رتاسه‌ری فیلمه‌كه‌دا، كۆنتاكتێك بوونی هه‌یه كه وه‌بیرمان ده‌خاته‌وه كه‌سانێك كه بوێرانه له سه‌ربانی ماڵه‌كان و ژێرخانهكاندا ئاوازدانه‌ری ده‌كه‌ن هه‌موویان له قه‌فه‌سێكی گه‌وره‌تردا به ناوی فه‌رهه‌نگ گیریان خواردووه. ده‌وڵه‌تی ئێران هه‌وڵیدا ناوی ئه‌و فیلمه له ئێران‌دا خراپ بكات، چونكه بنه‌مای سه‌ره‌كی چیرۆكی ئه‌م فیلمه موزیكی سه‌ربه‌خۆیه و به ئه‌گه‌ری یه‌كێك ده‌بێت له سیاسیترین فیلمه‌كانی ئه‌مساڵ.
كومیكێكی ته‌واو روون و ئاشكرایه له حاڵێكدا كه فیلمی "كه‌س له پشیله ئێرانییه‌كان خه‌به‌ری نییه" بۆ دۆزینه‌وه‌ی بینه‌ر هه‌وڵده‌دات، كۆمپانیای "والت دیزنی" مافووره‌ی سووری سینه‌مای خۆماڵی به فیلمی نه‌گه‌ییو و ناشاره‌زایانه‌ی "شازاده‌ی ئێرانی" بۆردوومان كرد. له هه‌وڵێكدا بۆ به‌ده‌ستهێنانی پۆئهنێكی نوێ، به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كان "جۆرج برۆكهایمێر" و "مشكی خۆماڵی" مرۆڤێكی به زریقه و بریقه پێشنیار ده‌كه‌ن، كه زیاتر له‌وه‌ی كه ده‌نگ و سه‌دای زۆری هه‌بێت، زریقه و بریقه‌ی زۆرتره.
به‌داخه‌وه ئه‌وانه له بنه‌ڕه‌تدا یاسای لێدانێكی كارای سه‌ركه‌وتوویان له بیرچۆته‌وه: ده‌ستپێكردن به كه‌سایه‌تییه‌كی سه‌ره‌كی به ناچار، به‌داخه‌وه ئه‌ستێره‌ی سینه‌مایی "جیك گیلنهاڵ" Jake Gyllenhaal ژێنی "دی ئێن ئێ" DNA سینه‌مایی بۆ خوڵقاندنی رۆڵ شازاده‌ی سه‌ركه‌ش تێدا نییه. تا ئێستا ئه‌و زیاتر وه‌كوو پاڵه‌وانی بێ مه‌یل له فیلمی "رۆژێك دوای سبه‌ی" ناسراوه و زاراوه‌ی ئاخاوتنهكهشی زۆر خراپه. فیلمی "شازاده‌ی ئێرانی" به لیستی دوور و درێژی ئه‌و فیلمه كۆمیكانه زیاد ده‌كه‌ین كه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا تێده‌په‌ڕن، له حاڵێكدا ئه‌كته‌ره‌كانی ئه‌و فیلمه زیاتر وه‌كوو به‌رهه‌مه‌كانی "ئاكسفۆرد" له "گیلبێرت" Gilbert و "سۆلیڤان" Sullivan ده‌چن.
فیلمی "پشیله ئێرانییه‌كان" سه‌ردانێكی جه‌نجاڵییه كه هێشتا سرنجی بینه‌ر بۆلای خۆی راده‌كێشێت. به‌ڵام فیلمی "شازاده‌ی ئێرانی" زیاتر له پاركه گه‌شتیارییه‌كان ده‌چێت كه له گرێژه‌نه ده‌رچووه ... كه ئێوه ته‌نیا ده‌تانه‌وێت فیلمه‌كه بوه‌ستێنن."