نانسی شەش گۆرانی كلیپ دەكات

نانسی شەش گۆرانی كلیپ دەكات
بڕیارە لە جەژنی ڕەمەزان هونەرمەندی لوبنانی نانسی عەجرەم ئەلبوومێكی نوێ بڵاو بكاتەوە، هەر لە ئێستاوە خۆی ئامادە دەكات بۆ كلیپكردنی چوار گۆرانی تاكو لەگەڵ ئەلبوومەكەی بڵاویان بكاتەوە لە دەرهێنانی نادین لبكی و راندا عەلەم و لەیلا كەنعان ویەحیا سعادە. ئەلبوومەكە لە چواردە گۆرانی پێكهاتووە و نانسی لەگەڵ چەندین شاعیر و ئاوازدانەری بەناوبانگ كاری كردووە. دوای ماوەیەكی تر دوو گۆرانی دیكەش كلیپ دەكات، ئێستا هەموو كارەكانی ئەلبوومەكە تەواو بووە تەنها چاوەڕوانی جەژن دەكات بۆ بڵاوكردنەوەی.
Top