عەمرو دیاب براوەی یەكەمی مارینا بوو

عەمرو دیاب براوەی یەكەمی مارینا بوو
دوای ئەوەی زیاتر لە 150 هەزار كەس ئامادەی كۆنسێرتەكەی بوون و نزیكەی دوو ملیۆن جونەیهی میسڕی وەرگرت، رۆژنامەكانی میسڕ بڵاویان كردەوە كە عەمرو دیاب براوەی یەكەمی مارینا بوو، ئەمەش لەبەر ئەوەی كۆی ئامادەبووانی كۆنسێرتی سەرجەم هونەرمەندەكانی دیكە نەدەگەیشتە 150 هەزار كەس و بە هەموویان دوو ملیۆنیان وەرنەگرت لەنێوانیان دا تامر حوسنی و شیرین و حەماقی و ساندی و محەمەد مونیر چەند هونەرمەندێكی تر. مارینا شوێنێكی گەشتیارییە لە میسڕ و ساڵانە لەمانگی تەمموز زۆربەی هونەرمەندان كۆنسێرتی تێدا ساز دەكەن.
Top